عَنْ زَيْدِ بْنِ خَالِدٍ الجُهَنِيِّ رضي الله عنه أَنَّهُ قَالَ:
صَلَّى لَنَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلَاةَ الصُّبْحِ بِالْحُدَيْبِيَةِ عَلَى إِثْرِ سَمَاءٍ كَانَتْ مِنَ اللَّيْلَةِ، فَلَمَّا انْصَرَفَ أَقْبَلَ عَلَى النَّاسِ، فَقَالَ: «هَلْ تَدْرُونَ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ؟» قَالُوا: اللهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: «أَصْبَحَ مِنْ عِبَادِي مُؤْمِنٌ بِي وَكَافِرٌ، فَأَمَّا مَنْ قَالَ: مُطِرْنَا بِفَضْلِ اللهِ وَرَحْمَتِهِ، فَذَلِكَ مُؤْمِنٌ بِي وَكَافِرٌ بِالْكَوْكَبِ، وَأَمَّا مَنْ قَالَ: بِنَوْءِ كَذَا وَكَذَا، فَذَلِكَ كَافِرٌ بِي وَمُؤْمِنٌ بِالْكَوْكَبِ».

[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە زەید کوڕی خالید ئەلجوهەنیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ کردین لە نوێژی بەیانی لە حودەیبیە پاش ئەوەی شەوەکەى باران باری، کاتێک نوێژەکە تەواو بوو ڕووی لە خەڵکی کرد، فەرمووی: «ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەرمووە؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، -پێیانی فەرموو کە پەروەردگار- فەرموویەتی: «بەیانی هات بەسەر بەندەکانمدا؛ هەندێکیان ئیمانیان بە من هێنا، وهەندێکیان کافربوون -بێباوەڕبوون بە من-، ئەوەی ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی فەزڵ وڕەحمەتی الله؛ ئەوەى ئیمانی بە من هێناوە وکافر بووە بە ئەستێرەکان، بەڵام ئەوەى کە ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی ئەستێرەی فڵان وفڵانەوە؛ ئەوا کافر -بێباوەڕ- بووە بە من وئیمانی هێناوە بە ئەستێرەکان».

صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی لە حودەیبیە کرد -ئەمیش لادێیەکە نزیک مەککە- پاش ئەوەى باران باری لەو شەوەدا، کاتێک سەلامی دایەوە ونوێژەکەى تەواو کرد ڕووی لە خەڵکی کرد، پرسیاری لێیان کرد: ئایا دەزانن پەروەردگارتان -عز وجل- ئەمشەو چی فەموو؟ ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى دەزانن، فەرمووی: خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ڕوونی کردەوە کە خەڵکی لەپاش باران بارین دابەش بوون بەسەر دوو کۆمەڵ: کۆمەڵێک باوەڕیان بە الله هەیە -سبحانه وتعالى-، وکۆمەڵێکی تر کوفریان کرد بە الله -سبحانه وتعالى- ؛ ئەوەى ووتی: بە فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە بارانمان بۆ باری، هۆکاری باران بارینەکەى گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی خواى گەورە؛ ئەمە باوەڕی هەیە بە الله کە پەروەردگاری گەردوونە و بەڕێوەبەریەتی، وبێباوەڕە بە ئەستێرەکان. بەڵام ئەوەى ووتی: بەهۆی فڵان وفڵان ئەستێرە بارانمان بۆ باری ئەوا کوفری کردووە بە الله، وباوەڕی هەیە بە ئەستێرەکان، وئەمە کوفری بچووکە چونکە هۆکاری باران بارینەکەى گەڕانەوە بۆ ئەستێرەکان؛ واتا باوەڕی وایە خواى گەورە بڕیاری لەسەر هۆکاری شەرعی وقەدەری نەداوە بۆ باران بارین. بەڵام هەرکەسێک پێی وابێت دابەزینی باران وهتد لە ڕووداوەکانى سەر زەوی هۆکارەکەى جوڵانەوەى ئەستێرەکانە لە دەرچوون ونەمانیان و ئەوان بکەری ڕاستەقینەن ودەسەڵاتیان هەیە بەسەریاندا، ئەوا ئەمە کوفرى گەورەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سونەتە پاش دابەزینی باران بڵێت: (مُطرنا بفضل الله ورحمته) واتە: (بارانمان بۆ باری بە فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە).
  2. هەرکەسێک پێی وابێت نیعمەتی باران بارین وهتد ئەستێرەکانن دروستی دەکەن ودەیانهێننە بوونەوە ئەوا ئەمە کوفرى گەورەیە، وهەرکەسێک پێی وابێت ئەستێرەکان هۆکارن بۆ باران بارین وهتد ئەوا ئەمە کوفرى بچووکە چونکە ئەمە هۆکارێکی شەرعی وهەستی نیە.
  3. نیعمەت لەوەیە ببێتە هۆکار بۆ کوفر ئەگەر لەبەرامبەر ئەوەى پێی بەخشراوە سپڵە بێت وکوفر بکات بە پەروەردگاری، ولەوەیە هۆکار بێت بۆ ئیمان ئەگەر لەبەرامبەر ئەوەى پێی بەخشراوە سوپاسگوزار بێت.
  4. نەهی کراوە لەوەى بووترێت: (بارانمان بۆ باری بەهۆی فڵان وفڵان ئەستێرەوە)، ئەگەرچیش مەبەستی کات بێت؛ ئەمیش بۆ داخستنی هۆکارەکانى شیرک بڕیاردان.
  5. واجبێتی بەستنەوى دڵ بە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە هێنانی نیعمەت ودوورخستنەوەى ناڕەحەتیەکان.
زیاتر