عَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها قَالَتْ:
قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ، ابْنُ جُدْعَانَ كَانَ فِي الْجَاهِلِيَّةِ يَصِلُ الرَّحِمَ، وَيُطْعِمُ الْمِسْكِينَ، فَهَلْ ذَاكَ نَافِعُهُ؟ قَالَ: «لَا يَنْفَعُهُ، إِنَّهُ لَمْ يَقُلْ يَوْمًا: رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ».

[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئیبن جودعان لە جاهیلیەتدا پەیوەندی خزمایەتی دەگەیاند، وخۆراکی دەبەخشی بە هەژار، ئایا ئەوە سوودی بۆی دەبێت؟ فەرمووی: «سوودی بۆی نابێت، چونکە ئەو ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیووت : پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)».

صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی کەسێک دەکات بەناوى عبد اللە کوڕی جودعان کە لەسەرکردەکانى قورەیش بوو پیش ئیسلام، ولە کردەوە چاکەکانى: گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وچاکەکاری بەرامبەریان، وخۆراک بەخشین بە هەژاران، وهتد لە کارە خێر وچاکەکان کە ئیسلام ئامۆژگاری کردووە بە ئەنجامدانیان، ئەم کردەوانە لە قیامەتدا سوودی پێناگەیەنێت؛ ئەمیش بەهۆی کوفرى بە الله، وڕۆژێک لە ڕۆژان نەی وتووە: خوایە لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی قیامەت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپلەوپایەى ئیمان، ومەرجە بۆ قبوڵبوونی کردەوەکان.
  2. ڕوونکردنەوەى شومی وبەدی کوفر، وهۆکارە بۆ پوچەڵبوونەوەى کردەوە چاکەکان.
  3. کافرەکان کردەوەکانیان سوودیان پێناگەیەنێت لە قیامەتدا چونکە باوەڕیان بە الله و ڕۆژی قیامەت نیە.
  4. کردەوە چاکەکانى مرۆڤ لەکاتی کافرێتی بۆی دەنووسرێت ئەگەر مسوڵمان بێت، و لەسەریان پاداشت دەدرێتەوە.
زیاتر