عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: قَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَنُؤَاخَذُ بِمَا عَمِلْنَا فِي الجَاهِلِيَّةِ؟ قَالَ: «مَنْ أَحْسَنَ فِي الإِسْلاَمِ لَمْ يُؤَاخَذْ بِمَا عَمِلَ فِي الجَاهِلِيَّةِ، وَمَنْ أَسَاءَ فِي الإِسْلاَمِ أُخِذَ بِالأَوَّلِ وَالآخِرِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئێمە لێپرسینەوەمان لێدەکرێت سەبارەت بەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا (پێش مسوڵمان بوونمان) کردوومانە؟ ئەویش فەرمووی: «هەرکەسێک پاش ئیسلامێتی (پاش مسوڵمان بوونی) چاکەکاری ئەنجامبدات؛ ئەوا بەرپرسیار نابێت لەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، و هەرکەسێک هەڵبگەڕێتەوە (خراپەکاری بکات) لە پاش ئیسلامێتی؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە کردەوەکانى پێشووتر ودواتر».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بەوەى ئایا لێپرسینەوەیان لێدەکرێت وسزا دەدرێن بەهۆی خراپەکاری وتاوانەکانى جاهیلیەت (پێش مسوڵمان بوون)؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرکەسێک پاش ئیسلامێتی (پاش مسوڵمان بوونی) چاکەکاری ئەنجامبدات وبەردەوام بێت لەسەر دینداری و وازبهێنێت لە خراپە وتاوانەکان؛ ئەوا لێپرسینەوەی لێناکرێت سەبارەت بەو تاوانانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتەتی ئەگەرچیش لە تاوانەکان گەورە بن وەکو کوشتن وزیناکردن یان لە تاوانە بچووکەکان بن، وهەرکەسێک لە پاش مسوڵمان بوونی هەڵگبەڕێتەوە لە ئاینی ئیسلام (مورتەد بێت) ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە هەموو تاوانەکانى ئەوانەى لە کاتى کافر بوونی یان مسوڵمان بوونی کردوویەتی، وئەمیش واتاى دروستە، بەڵام ئەگەر بووترێت مەبەست لە وشەی (أساء) واتا: خراپەکاری وتاوان ئەنجامبدات جگە لە کوفر وشیرک وهەڵگەڕانەوە لە ئیسلام؛ ئەوا ئەمە پێچەوانەى یەکدەنگی هەموو زانایانی ئومەتی ئیسلامە کە دەڵێن ئیسلامێتی (مسوڵمان بوون) هۆکارە بۆ لێخۆشبوون وهەڵوەشاندنەوەى هەموو تاوانەکانى پێشووتر، وخواى گەورە دەفەرموێت: {قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِن يَنتَهُوا يُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ وَإِن يَعُودُوا۟ فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ ٱلْأَوَّلِينَ} [الأنفال: 38] واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ: بە ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون ئەگەر کۆتایی بھێنن (بە بێ باوەڕیەکەیان) بەڕاستی (خودا) دەبورێت لەھەرچی پێشووتر کردوویانە بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە (سەر کردەوەی پێشوویان) ئەوە بەڕاستی باو و یاسای پێشینە (خراپەکان) چی بوو (بۆ ئەمانیش دووبارە دەبێـتەوە)}، ولەوەیە ماناى ئەوە بێت کە دەبێت ڕەخنەی لێبگیرێت لەسەر ئەو تاوانانەى لە کاتی کافربوونی ئەنجامیداوە وهێشتا بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانى، ئەویش بەوەى پێی بووترێت: ئایا ئاوا وئاوات نەکرد لەکاتێکدا تۆ کافر بوویت؟ ئایا مسوڵمان بوونت نەبووە هۆی ڕێگر لەوەى واز لەو تاوانانە بهێنیت، وپاشان بەهۆی ئەو تاوانانەوە سزا دەدرێت لە پاش مسوڵمان بوونی، ووتراوە: ماناى (خراپەکاری بکات:أساء في الإسلام) ئەوەیە پابەندبوونی بە ئیسلامەوە دروست وڕاست نەبێت؛ یان ئیمانەکەى بە دڵسۆزی نەبێت یان مونافیق بێت وبەو شێوەیە، بەڵام لێکدانەوەى پەسەندترە ئەوەیە کە مەبەست لە وشەی (اساء) واتا هەڵگەڕانەوەیە لە ئاینی ئیسلام.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگیدانى هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- بە کردەوەکان وقبوڵ بوونیان (لە لایەن خواى گەورەوە).
  2. ئامۆژگاری کردن بە ئەنجامدانى چاکەکاری لە پاش مسوڵمان بوون، ودوورکەوتنەوە لە خراپەکاری وتاوان.
  3. هەرکەسێک هەڵگبەڕێتەوە لە ئاینی ئیسلام (مورتەد بێت)؛ ئەوا لەسەر هەموو کردەوەکانى لێپرسینەوەى لێدەکرێت جا چ لە کاتى مسوڵمان بوونی یان کافر بوونی کردبێتی.
زیاتر