عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم يقول: «من رأى منكم منكراً فليُغيِّره بيده، فإلم يستطع فبلسانه، فإلم يستطع فبقلبه، وذلك أضعف الإيمان».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی)؛ ئەمە وتارێکە بۆ هەمووی لە پیاوان وئافرەتان وگەورە وبچووک، خراپەکاری ئەوەیە لە خودی خۆیدا ناشیرینە ومرۆڤی فیترەت پاک حەزی لێناکات وئەمیش بە دوو شت دەناسرێتەوە کە خراپەیە ونەهی لێکراوە: نەهی لێکردن لە شەریعەتدا وبەڵگەى ئەقڵ، بەڵام ئەگەر کەسێک ئەو خراپەیە ئەنجامبدات؛ ئەو کاتە تاوانی لەسەر دەنووسرێت ئەگەر لە شەریعەتدا نەهی لەو خراپەیە کرابێت، وچاکەکاری پێچەوانەى ئەمەیە، وبڕیاردان لە چاکەکاری وخراپەکاری نابێت بە پێی هەوا وئارەزوو و ویستی مرۆڤەکان بێت بەڵکو بە پێی دەقەکانى شەریعەتە، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پلەکانى گۆڕینی خراپەکاری ڕوون کردەوە ئەمیش بەندە بە تواناى ئەو کەسەی دەیەوێت خراپەکاریەکە بگۆڕێت، سەرەتا بە پلەی یەکەم دەستی پێکرد: بە دەستی، وگۆڕین بە دەست بۆ کەسێکە کە دەسەڵاتی هەبێت یان کەسێک تواناى هەبێت بە حیکمەتەوە، ونەبێتە هۆی گۆڕینی ئەو خراپەکارییە بۆ خراپەیەکی وەکو خۆی یان لە خۆی گەورەتر، پلەی دووەم: وئەگەر نەیتوانى بە دەستی بیگۆڕێت ئەوا بە زمانى دەیگۆڕێت بە شێوازێکی گونجاو ونەبێتە هۆی گۆڕینی ئەم خراپەیە بۆ خراپەیەکی گەورەتر، پلەی سێیەم: وئەگەر نەیتوانى بە زمانى بیگۆڕێت ئەوا بە دڵی ئینکاری لێدەکات، واتا ئەگەر بترسێت لەوەى بە زمان نەهی لێبکات ئەوا بە دڵی ئینکاری لێدەکات، وحەز بەو خراپەیە ناکات وڕقی لێی دەبێتەوە، وئەگەر توانى دەبێت شوێنی ئەنجامدانى ئەو خراپەکاریە بەجێبهێڵێـت، وئەمیش لاوازترینی ئیمانە، واتا ئەمە کەمترین پلەیە بۆ ئەم دروشمە لە دروشمەکانى ئیمان؛ وکەمترین شتە کە بتوانرێت ئەنجامبدرێت لە گۆڕینی خراپەکاریدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەکە بنچینەیە لە پلەکانى گۆڕینی خراپەدا.
  2. واجب بوونی ئینکار ونەهی کردن لە خراپە بە پێی توانا.
  3. بەکارهێنان وجێبەجێکردنی هۆکار وئامرازەکان بۆ گۆڕینی خراپەکاری وتاوان.
  4. بابەتی فەرمان کردن بە چاکە ونەهی کردن لە خراپە بابەتێکی مەزنە لە ئایندا، ئەو بنچینە وپایەیە کە ئاینەکە بەهۆیەوە دامەزراوە.
  5. شەریعەتی ئیسلامی ڕەچاوی تواناى خەڵکی دەکات لە ئاست گۆڕینی خراپەکاری.
  6. بۆ زانینی سزای تاوان وخراپەکاری دەبێت بگەڕێینەوە بۆ قورئان وسونەت، نەک بۆ شوێنکەوتنی هەوا وئارەزوو.
  7. ڕێنموێنی کردنی ئەوانەى لە ژێر دەستیدان یان لە ژێر سەرپەشتیارێتی ئەودان، وگۆڕینی خراپەکاریان ئەگەر ئەنجامیاندا.
  8. ئیمان (باوەڕ) نیەت وقسە وکردەوەیە، وچەند پلەیەکی هەیە، زیاد وکەم دەکات.
زیاتر