عن أبي هريرة رضي الله عنه ، أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «الإيمانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ أو بِضْعٌ وسِتُونَ شُعْبَةً: فَأَفْضَلُهَا قَوْلُ: لا إله إلا الله، وَأَدْنَاهَا إِمَاطَةُ الأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ، وَالحَيَاءُ شُعْبَةٌ مِنَ الإِيمَانِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمان (باوەڕ) حەفتا وچەند بەشێکە -لقێکە- یان شەست وچەند بەشێکە -لقێکە- : باشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە، وکەمترینیان: لابردنی ئازارە لە سەر ڕێگا وبان، وشەرم کردن بەشێکە لە ئیمان».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئیمان یەک بەش ویەک لق نییە بەڵکو چەند لقێکی زۆری هەیە کە شەست وچەند یان حەفتا وچەند بەشێکە: باشترین بەشی یان لقی: بریتیە لە ووتنی: (لا إله إلا الله) واتە: (هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله)، وکەمترین بەشی: لابردنی ئازارێکە لە سەر ڕێگاوبان کە زیان بە خەڵکی دەگەیەنێت وەکو بەرد ودڕک وجگە لەوانە، وشەرم کردن بەشێکە لە ئیمان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیمان پلەیە هەندێکی لە سەرەوەی هەندێکی ترەوەیە لە ڕووی گرنگییەوە.
  2. ئیمان لای ئەهلی سونە وتەیە (قول) وکردەوەیە (عمل) وبیروباوەڕ (اعتقاد).
  3. ئیمان پاڵنەرە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی چاک، وهۆکارە بۆ جوان ئەنجامدان وڕێکخستنی کردەوەی چاک.
  4. ئیمان چەند بەشێکە بۆیە زیاد دەکات وکەم دەکات.
  5. ئیمان زیاد دەکات وبەدەستدەهێنرێت ئەویش لە ڕێگای فێربوون وجێبەجێکردنەوە، واتە زیاد بوون وبەدەستهێنانی ئیمان (باوەڕ) پەیوەستە بە فێربوون وگوێڕایەڵی کردنی ئەو فەرمانانەی کە لە شەریعەتی ئیسلامیدا هاتووە (بە فەرمانکردن ونەهی کردن)، وبەدەستدەهێنرێت مەبەست ئەوەیە لە ڕۆحدا زیاد وگەشە دەکات ولە ڕووی ڕۆحەوە هەستی پێدەکرێت وەکو پۆشاک وایە هەروەکو لە فەرموودەدا هاتووە نەک ئیمان بێتە ناو دەستی مرۆڤ.
  6. فەزڵ وجوانی ڕەوشتی شەرم کردن، وفەرمانکردن بە خۆڕاندنەوە بەم ڕەوشتە جوانە.
زیاتر