عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«بَيْنَمَا رَجُلٌ يَمْشِي بِطَرِيقٍ وَجَدَ غُصْنَ شَوْكٍ عَلَى الطَّرِيقِ فَأَخَّرَهُ، فَشَكَرَ اللَّهُ لَهُ فَغَفَرَ لَهُ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1914]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کاتێک پیاوێک بەسەر ڕێگایەکدا ڕێی دەکرد؛ لقێک (داری) دڕکی بینی لەسەر ڕێگاکەدا، و لەسەر ڕێگاکە لایدا؛ بۆیە خواى گەورە سوپاسی کرد ولێی خۆشبوو».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1914]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پیاوێك كاتێك ڕێی دەكرد بە لای لقە دارێكی دڕكدا تێپەڕی لەسەر ڕێگا وئازاری مسوڵمانانی دەدا، ئەم پیاوە دارەكەی دوورخستەوە و لەسەر ڕێگاكە لایبرد، بۆیە خوای گەورە لەسەر ئەم كارە سوپاسی كرد ولێی خۆش بوو.