عن أبي هريرة -رضي الله عنه- قال: قال رسول الله -صلى الله عليه وسلم-: «لا تجعلوا بيوتكم قبورا، ولا تجعلوا قبري عيدا، وصلوا عليّ فإن صلاتكم تبلغني حيث كنتم».
[صحيح.] - [رواه أبو داود.]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت: «ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وگۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانیکردن (کۆبوونەوە وئاهەنگ گێڕان)، وسڵاوات بدەن لەسەرم سڵاواتەکەی ئێوە بە من دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بوون».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر ﷺ نەهی کردووە لە: ئەنجام نەدانی نوێژە سونەتەکان لە ماڵەوە ونزا نەکردن وقورئان نەخوێندن تێیدا، چونکە ئەگەر هیچ لەمانە لە ماڵدا ئەنجام نەدرێت ئەوا وەکو گۆڕستانی لێدێت، چونکە نەهی کردن لە ئەنجامدانی نوێژ لە گۆڕستانەکاندا دووپاتی لە سەر کراوەتەوە بۆیە ﷺ نەهی لێیانکرد کە ماڵەکانیانیش بەو شێوەیە بێت، ونەهی کردووە لە زۆر سەردانیکردنی گۆڕەکان وکۆبوونەوە لە سەریاندا بەشێوەیەکی زۆر ودووبارە کە ببێتە خوو، چونکە ئەمە هۆکارە بۆ ئەنجامدانی شیرک، فەرمانی کردووە بە زۆر سەڵاواتدان لە سەری وسەلامکردن لێی لە هەر شوێنێک بوویت لە سەر زەوی، چونکە ئەوە پێی دەگات لە کەسێک نزیک بێت یان دوور بۆیە پێویستە ناکات بەزۆری سەردانی قەبرەکەی بکرێت.