عن علي بن أبي طالب رضي الله عنه قال: ((كُنتُ رَجُلاً مَذَّاءً، فَاسْتَحْيَيتُ أَن أَسأَل رسول الله صلى الله عليه وسلم لِمَكَان ابنَتِهِ مِنِّي، فَأَمرت المِقدَاد بن الأسود فَسَأَله، فقال: يَغْسِل ذَكَرَه، ويَتَوَضَّأ)). وللبخاري: ((اغسل ذَكَرَك وتوَضَّأ)). ولمسلم: ((تَوَضَّأ وانْضَح فَرْجَك)).
[صحيح] - [الرواية الأولى: متفق عليها. الرواية الثانية: رواها البخاري. الرواية الثالثة: رواها مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «مەزیم زۆر بوو، شەرمم کرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بکەم بە هۆی ئەوەی کە کچەکەی هاوسەرمە، بۆیە داوام لە میقدادی کوڕی ئەسوەد کرد کە پرسیاری لێبکات، بۆیە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: تەنها عەورەتی -دامێنی- دەشۆرێت، ودەستنوێژ دەگرێت». ولە ریوایەتەکەی بوخاریدا: «عەورەتت -دامێنت- بشۆ ودەستنوێژ بگرە». و لە ریوایەتەکەی موسلیمدا: «دەستنوێژ بگرە وعەورەتت بشۆ».[مەزی: ئاوێکی بێ ڕەنگە وبۆنی نیە زۆر جار پێش جیماع کردن بە هۆی شەهوەتەوە لە ئەندامی زاوزێوە دەردەچێت.]
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: مەزیم زۆر بوو، ودەمشۆرد هەتا خۆشۆردنم لە سەر گران بوو، چونکە وامزانى حوکمەکەى حوکمی مەنی یە، بۆیە ویستم پرسیار لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بکەم بۆ ئەوەى دڵنیا بم لە حوکمەکەى، بەڵکو چونکە ئەم مەسەلەیە پەیوەندی بە عەورەتەوە هەیە وکچەکەى خێزانى منە، بۆیە شەرمم کرد کە پرسیاری لێبکەم، بۆیە داوام لە میقداد -ڕەزاى خواى لێبێت- کرد کە پرسیاری لێبکات، وپرسیاری لێی کرد، وفەرمووی: ئەگەر مەزی دەرچوو ئەوا با تەنها عەورەتی (دامێنی) بشوات بۆ ئەوەى مەزی بوەستێت لە دەرچوون کە بە هۆی گەرم بوونی ئەو شوێنەوە دەردەچێت، وچونکە دەستنوێژی شکاوە بە هۆی دەرچوونی یەکێک لە دوو شوێنەکەوە؛ دەبێت دەستنوێژ بگرێتەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لێرەدا ڕێنموێنی کرد بە فەرمانێکی شەرعی وفەرمانێکی تەندروستی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر