عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ:
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَدْخُلُ الْخَلَاءَ، فَأَحْمِلُ أَنَا وَغُلَامٌ نَحْوِي إِدَاوَةً مِنْ مَاءٍ وَعَنَزَةً فَيَسْتَنْجِي بِالْمَاءِ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 271]
المزيــد ...
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ دەست بەئاو گەیاندن دەچوو، من وتازە پێگەیشتووێک ئاو ودار گۆچانێکمان بۆ ھەڵدەگرت؛ وبە ئاوەکە تارەتی دەگرد».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 271]
ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو وخزمەتكارێكی هاوتەمەنی شوێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەكەوتن ئەگەر دەربچووایە بۆ دەست بەئاو گەیاندن، وگۆچانێكیان لەگەڵ خۆیان دەبرد كە سەرەكەی وەكو سەری ڕم وابوو بۆئەوەی پارچە قوماشێكی پێوە هەڵبواسن ودایبپۆشێت لەكاتی دەست بەئاو گەیاندنیدا، هەروەها وەكو سوترەیەك -بەربەستێك- بەكاری دەهێنا لەكاتی نوێژدا، هەروەها كوندەیەکی لە پێست دروستكراوی بچووكیان لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرت كە پڕ بوو لە ئاو، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرئاوكردنی تەواو بكردایە یەكێكیان كوندەكەی پێدەدا وتارەتی بە ئاوەكە دەگرد.