عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«سَوُّوا صُفُوفَكُمْ، فَإِنَّ تَسْوِيَةَ الصَّفِّ مِنْ تَمَامِ الصَّلَاةِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 433]
المزيــد ...

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان بەشێكە لە کامڵی نوێژکردن».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 433]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەكات بەوەی ڕیزەكان لەكاتی نوێژدا ڕێك بن، ونابێت هەندێك لەپێش یان لەپاشی هەندێكی ترەوە بێت، وڕێكخستنی ڕیزەكان لەنیشانەی كامڵێتی نوێژە، وناڕێكی ڕیزەكان كەموكورتیە لە نوێژدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. چەخت کردنە سەر كردەوە كردن بە هەموو ئەو شتانەی هۆكارە بۆ كامڵی نوێژ ودووری دەخاتەوە لە كەموكورتی.
  2. دانایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە فێركردندا، لێرەدا حوكمەكەی لەگەڵ هۆكاردا باسكرد ؛ بۆئەوەی دانایی شەرع لەم ڕێسایە ڕوون بێتەوە، ودەروونەكان چالاك بن بۆ گوێڕایەڵیكردنی.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (54)
زیاتر