لیستی فەرموودەکان

ئەگەر هەریەکێکتان بۆ نوێژ هات بۆ نوێژ وبینی ئیمام لە سەر حاڵەتێکی دیاریکراوە؛ ئەوا دەبێت ئەویش حاڵەتی خۆی هاوشێوەی حاڵەتی ئیمام لێبکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان بەشێكە لە کامڵی نوێژکردن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا ئەوەی لەپێش ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە ؛ ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر کەسێکتان بۆ خەڵکی پێشنوێژی کرد؛ ئەوا با نوێژەکە پوخت بکاتەوە چونکە کەسی لاواز ونەخۆش وخاوەن پێویستی ئامادەیە، وئەگەر کەسێکتان بە تەنها نوێژی کرد ئەوا با بە ویستی خۆی نوێژەکە درێژ بکاتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئيمام دانراوە بۆ ئەوەى شوێنی بکەوین، بۆیە پێچەوانەى ئەو کردەوە مەکەن، ئەگەر تەکبیرەی کرد؛ ئێوەش تەکبیرە بکەن، ئەگەر چوو بۆ ڕکوع؛ ئێوەش بچن بۆ ڕکوع، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده)، بڵێن: (ربنا ولک الحمد)، وئەگەر چوو بۆ سوجدە؛ ئێوە بچن بۆ سوجدە، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد؛ ئێوەش هەمووتان بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
تەسیبح کردن بۆ پیاوانە، وچەپڵە لێدان بۆ ئافرەتانە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی لە پشت ڕیزی نوێژ خوێنانەوە بەتەنها نوێژ دەکات، فەرمانی پێکرد کە نوێژەکەی دووبارە بکاتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر نوێژتان کرد ؛ ڕیزەکانتان ڕێک بکەن پاشان با یەکێکتان پێشنوێژیتان بۆ بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی بە تەنها دانیشتبوو و لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکرد، پێی فەرموو: ئەی فڵان، چی ڕێگر بوو لەوەى کە لەگەڵ خەڵیکدا نوێژ بکەیت؟ ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەستنەکەوت، ئەویش فەرمووی: خاکی پاک بەکاربهێنە، وئەمە بەسە بۆت
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕیزەکانتان ڕێک بکەن یان ئەوەتا خودا ناکۆکی دەخاتە نێوانتانەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
جارێکیان هاتم بە سواری گوێدرێژێکەوە کە تازە پێگەیشتبووم، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە مینا وهیچ دیوارێک لە پێشی نەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
هەستن با پێشنوێژیتان بۆ بکەم
عربي الإنجليزية الأوردية
لە پشتی هیچ ئیمامێک نوێژم نەکردووە کە نوێژەکەى هێندە پوخت وکامڵ وجوان بێت وەکو نوێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا بۆت باشتر نەدەبوو ئەگەر نوێژ ئەنجامبدەیت -بە خوێندنی- : سَبِّحِ اسم ربك الأعلى، والشمس وَضحَاهَا، والليل إذا يغشى؟ چونکە لە پشتی تۆوە بەتەمەن، ولاواز، وخاوەن پێویستی نوێژ ئەنجامدەدەن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بیووتایە: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ)^؛ هیچ یەکێک لە ئێمە پشتی نەدەچەماندەوە هەتاوەکو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەی دەبرد، پاشان ئێمەش لە دوای ئەو سوجدەمان دەبرد. ^(واتە: خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی دەکەن)
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- هەواڵی پێگەیشت سەبارەت بە ناکۆکی لە نێوان بەنی عەمرو کوڕی عەوف، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لەگەڵ چەند کەسێک دەرچوو بۆئەوەى ئاشتەوایی بەدیبهێنیت لە نێوانیاندا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاوا مەکەن، ئەگەر یەکێکتان لە ماڵەکەى نوێژی کرد پاشان گەیشتە ئیمام و(بینی) هێشتا نوێژی نەکردووە، با نوێژی لەگەڵدا ئەنجامبدات چونکە ئەم نوێژە بۆ ئەو سونەتە
عربي الإنجليزية الأوردية
جارێکیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سواری ئەسپێک بوو، لەسەر ئەسپەکە کەوت؛ تەنیشتی ڕاستی بریندار بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
بێنە پێشەوە ولێم نزیک ببنەوە، وبا ئەوانەى لە پاش ئێوە دێن؛ (لە پشتی:لە نزیکی) ڕیزی ئێوە بوەستن، بەردەوام کەسانێک دوا دەکەون هەتاوەکو خواى گەورەیش دوایان دەخات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خەڵکینە، (هەندێک) لە ئێوە خەڵکی دەڕەتێنن، ئەوەى پێشنوێژی بۆ خەڵکی کرد؛ با نوێژەکە پوخت بکاتەوە، چونکە نەخۆش ولاواز وخاوەن پێویستیان تێدایە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو نوێژەدا لەو کاتەدا ئەنجامبدەن، وئەو نوێژەدا لەو کاتەدا ئەنجامبدەن، ئەگەر کاتی نوێژ هات؛ با یەکێکتان بانگ بدات، وئەوەتان پێشنوێژی بکات کە زۆرترین قورئانی لەبەرە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوە پێشنوێژی -ئیمامەتی- بۆ خەڵکی دەکات؛ کە زۆرترینی لەبەرە لە کتێبی خواى گەورە
عربي الإنجليزية الأوردية
من وهەتیوێک لە ماڵمان نوێژمان کرد لە پشتی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، ودایکم ئوم سولەیم لە پشتی ئێمەوە بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە بەپەرۆش بوونت زیاد بکات بەڵام دووبارەی مەکەرەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
لە ئوم وەرەقە کچی عبداللە کوڕی حارسی ئەنساڕیەوە دەڵێت: قورئانی لەبەرکردبوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە پێشنوێژی بکات بۆ خێزانەکەى (لە ئافرەتان) لە ماڵەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیبن ئوم مەکتومی دیاریکرد وەکو جێنشینی خۆی؛ پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە کاتێکدا نابینا بوو
عربي الإنجليزية الأوردية