1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە لە ئوم وەرەقە کچی عبداللە کوڕی حارسی ئەنساڕیەوە دەڵێت: قورئانی لەبەرکردبوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە پێشنوێژی بکات بۆ خێزانەکەى (لە ئافرەتان) لە ماڵەوە

عن أُمِّ ورَقة بنت عبد الله بن الحارث الأنصارية، أنها كانت قد جَمعت القرآن، وكان النبي صلى الله عليه وسلم قد أَمَرَهَا أن تَؤُمَّ أهل دارِها، وكان لها مُؤَذِّنٌ، وكانت تَؤُمُّ أهل دارها.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوم وەرەقە کچی عبداللە کوڕی حارسی ئەنساڕیەوە دەڵێت: «قورئانی لەبەرکردبوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە پێشنوێژی بکات بۆ خێزانەکەى (لە ئافرەتان) لە ماڵەوە».

حەسەنە ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئوم وەرەقەی ئەنساڕی -ڕەزاى خواى لێبێت- هەموو قورئانی لەبەرکردبوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە پێشنوێژی بکات بۆ خێزانەکەى (لە ئافرەتان) لە ماڵەوە لە هەر پێنج نوێژە فەرزەکەدا، بۆیە هەر لە ماڵەوە یەکێک لە ئافرەتان بانگی دەدا وقامەت دەکرا، وپێشنوێژی دەکرد بۆ ئافرەتان لە ماڵەوەیان، ولە گێڕانەوەیەکی (الدارقطني)دا: (وتؤم نِسَاءها) واتە: (پێشنوێژی دەکرد بۆ ئافرەتان)، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە نابێت ئافرەت پێشنوێژی بکات بۆ ڕەگەزی نێر بەڵکو تەنها پێشنوێژی دەکات بۆ ڕەگەزی مێ.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

13 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج