عن أنس رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم اسْتَخْلَفَ ابن أُمِّ مَكْتُومٍ يَؤُم الناس وهو أعْمَى.
[صحيح] - [رواه أبو داود واللفظ له وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیبن ئوم مەکتومی دیاریکرد وەکو جێنشینی خۆی؛ پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە کاتێکدا نابینا بوو».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیبن ئوم مەکتومی دیاریکرد وەکو جێنشینی خۆی -ڕەزاى خواى لێبێت- لە هەندێک لە سەفەرەکانیدا، بۆیە ئەویش پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە جیاتی ئەو لە ماوەى ئامادەنەبوونی لە مەدینەدا، ودیاریکردنی ئیبن مەکتوم لە جیاتی ئەوانى تر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چونکە پێش ئەوانى تر مسوڵمان بووە، لەوانەیە زوو کۆچیان کردووە، ولە قورئان خوێنەران وزانایانە، بۆیە بەهۆی ئەم پلە وفەزڵانەوە شایستەى ئەوەیە زیاتر لە ئەوانى تر، ودیاریکردنی ئیبن مەکتوم تەنها پەیوەست نییە بە پێشنوێژی کردنەوە، بەڵکو ئیمامەتێکی گشتیە، بۆی هەیە فەتوا بدات ودادوەری بکات لە نێو خەڵکیدا وسەرپەرشتیاری کاروباری خەڵکی مەدینە بکات لە کاتى ئامادەنەبوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە گێڕانەوەیەکدا هاتووە: (أن النبي -صلى اللە علیە وسلم- استخلف ابن أم مكتوم على الصلاة وغيرها من أمر المدينة) [رواه الطبراني:حسنه الألباني في الارواء الغليل] واته: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئیبن ئوم مەکتومی کردە جێنشینی خۆی بۆ پێشنوێژی کردن وجگە لە ئەوە لە کاروباری مەدینە)، لە گێڕانەوەیەکی تردا: (أن النبي -صلى الله عليه وسلم- استخلف ابن أم مَكْتُوم على المدينة مرتين) [رواه أبي داود] واته: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو جار ئیبن ئوم مەکتومی کردە جێنشینی خۆی لەسەر مەدینە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر