+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «إنما جُعِلَ الإمام ليِؤُتَمَّ به، فلا تختلفوا عليه، فإذا كبر فكبروا، وإذا ركع فاركعوا، وإذا قال: سمع الله لمن حمده، فقولوا: ربنا ولك الحمد. وإذا سجد فاسجدوا، وإذا صلى جالسا فصلوا جلوسا أجمعون».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئيمام (پێشنوێژ) دانراوە بۆ ئەوەى شوێنی بکەوین (لە کردەوەکانی نوێژدا)، بۆیە پێچەوانەى ئەو کردەوە مەکەن، ئەگەر تەکبیرەی کرد (ووتی: الله أکبر)؛ ئێوەش تەکبیرە بکەن، ئەگەر چوو بۆ ڕکوع؛ ئێوەش بچن بۆ ڕکوع، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده) ئێوەش بڵێن: (ربنا ولک الحمد)**، وئەگەر چوو بۆ سوجدە؛ ئێوە بچن بۆ سوجدە، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد؛ ئێوەش هەمووتان بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن». *(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاس وستایشی دەکەن)، **(پەروەردگارمان، حەمد وسوپاس بۆ تۆ).
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی دەکات سەبارەت بە دانایی لە دانانى ئیمام (پێشنوێژ) کە بۆ ئەوەیە کە نوێژخوێنان شوێنی بکەون لە ئەنجامدانى کردەوەکانى ناو نوێژدا، وپێچەوانەى ئەو نەبن لە هەر کردەوەیەک لە کردەوەکانى ناو نوێژ، پێویستە ئاگاداری کردەوەکانى ئیمام بن وشوێنی بکەون بە هەمان شێوە وبە هەمان ڕیزبەندی وەکو خۆی. بۆیە کاتێک ئیمام -تەکبیرەی ئیحرام دەکات- دەڵێت: (الله أکبر)، پێویستە نوێژخوێنانیش لە پاش ئەو تەکبیرەی ئیحرام ببەستن. کاتێک ئیمام رکوع دەبات پێویستە ئەوانیش ڕکوع ببەن. کاتێک ئیمام دەڵێت: (سمع الله لمن حمده) کە بیرتان دەخاتەوە کە خواى گەورە وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی ئەو دەکەن؛ ئەوا پێویستە ئێوە (نوێژخوێنان) سوپاس وحەمدی بکەن ئەمیش بە ووتنی: (ربنا لك الحمد) یان (ربنا ولك الحمد) یان (اللهم ربنا لك الحمد) هەموو ئەم شێوازی وتنانە لە سونەتدا هاتووە، وکاتێک ئیمام سوجدە دەبات ئەوا ئێوەش سوجدە ببەن، وئەگەر ئیمام بە دانیشتنەوە نوێژی کرد -بەهۆی نەتوانینەوە- ئەوا ئێوەش بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن هەرچەندە ئێوە تواناتان هەبوو بە پێوە بوەستن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر