عن أبي عبد الله عثمان بن أبي العاص رضي الله عنه : أنه شكا إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم وَجَعاً، يجده في جسده، فقال له رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ضعْ يدك على الذي يَألم مِن جَسَدِك وقُل: بسم الله ثلاثا، وقُل سبعَ مرات: أعوذُ بعزة الله وقُدرتِه من شَرِّ ما أجد وأُحاذر».
[صحيح] - [رواه مسلم، ولفظة: "بعزة" رواها مالك]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی عبداللە عوسمان کوڕی ئەبی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئازاری شوێنێکی لاشەیەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «دەستت لەسەر ئەو شوێنەى لاشەت دابنێ کە ئازاری هەیە، وبڵێ: (بسم الله)* سێ جار، پاشان حەوت جار بڵێ: (أعوذُ بعزة الله وقُدرتِه من شَرِّ ما أجد وأُحاذر)**» *(واتە: پەنا دەگرم بە ناوی پیرۆزی خودا کە الله یە)، **(پەنا دەگرم بە عیزەت وشکۆداری ودەسەڵات وتواناى خودا لە شەڕ وئازاری هەرشتێک لە لاشەمدایە وهەرشتێکیش کە لێی دەترسم).
صەحیحە - مالیك گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا عوسمانی کوڕی ئەبی عاس -ڕەزاى خواى لێبێت- شوێنێکی لاشەی ئازاری هەبوو وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری دەربارەی حاڵی کرد وپێی فەرموو کە ئەم نزایە بخوێنێت: «دەستت لەسەر ئەو شوێنەى لاشەت دابنێ کە ئازاری هەیە، وبڵێ: (بسم الله) سێ جار، پاشان حەوت جار بڵێ: (أعوذُ بعزة الله وقُدرتِه من شَرِّ ما أجد وأُحاذر)»، وتنی ئەم نزایە لە هۆکارەکانى شیفایە، وئەگەر مرۆڤ ئازار یان نەخۆشی هەبوو پێویسە هەمان کردەوە دووبارە بکاتەوە بە هەمان شێوە وبڕ، ئەگەر باوەڕدار بە یەقین ودڵنیاییەوە ئەم نزایە بخوێنێت کە باوەڕی وابێت خودا نزاکەی وەڵام دەداتەوە؛ ئەوا لەوەیە دەستبەجێ سوودی بۆی هەبێت وئازارەکەم کەم بێتەوە وخودا شیفای بۆ بنێرێت، ئەم نزایە بەهێزترە لە دەرمانەکان: حەبەکان وشروبەکان ودەرزیەکان؛ چونکە تۆ لەم نزایەدا پەنا دەگریت بەو زاتەی کە هەموو شتێک لە ئاسمانەکان وزەویدا موڵکی ئەوە وئەو ئەم نەخۆشیانەی دابەزاندووە بۆ تاقیکردنەوە ولێخۆشبوون وپلە بەرزکردنەوەى بەندەکانی بۆیە تەنها ئەو دەتوانێت تۆ بپارێزێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان