عن عقبة بن عامر رضي الله عنه مرفوعاً: «إن أحَقَّ الشُّروط أن تُوفُوا به: ما استحللتم به الفروج».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو مەرجانەی مافیان زیاترە وشایستەترن جێبەجێبکرێن ئەوانەن کە بە هۆیانەوە مارەیی کردنتان حەڵاڵکردووە (جیماع کردنتان حەڵاڵکردووە)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هەردوو هاوسەر چەند مەبەستێکیان هەیە لە ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیری کردن، کە هەریەکەیان چەند مەرجێک دەخاتە سەر بەرامبەرەکەی بۆ ئەوەی دەستی پێوە بگرێت وداوای جێبەجێکردنی بکات، کە بە مەرجەکانی هاوسەرگیری (شروط النکاح) ناودەبرێت، کە ئەمانەش جۆرێکی ترە لە مەرج لە پاڵ ئەو مەرجە سەرەکییانەی کە بە بێ ئەوانە هاوسەرگیری دروست نییە، دووپاتکراوەتەوە لە سەر جێبەجێکردنی مەرجەکان چونکە تێپەڕاندنی مەرجەکان وجێبەجێنەکردنیان کارێکی گەورەیە ودەبێت هەردوولا پابەندی مەرجەکان بن، چونکە بەهۆی ئەم مەرجانەوە مارەیی وچێژ وەرگرتنی حەڵاڵ ڕێگا پێدراوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجب بوونی وەفادار بوون وجێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی کە یەکێک لە دوو هاوسەرەکە پەیمان دەدات بە پابەند بوون پێیانەوە، وەکو مەرجی زیاد کردنی مارەیی ونیشتەجێبوون لە شوێنێکی دیاریکراو لە لایەن ئافرەتەکەوە، یان وەکو مەرجی پاکیزە بوونی ئافرەت پێش هاوسەرگیری (البکارة) وڕەچەڵەک لە لایەن مێردەوە.
  2. فەرموودەکە بە شێوەیەکی گشتی واتای ئەوە دەدات کە واجبە وەفاداری هەبێت لە بەجێهێنانی مەرجەکان وجێبەجێ بکرێن وبهێنرێنە دی، وەکو فەرموودەی: (لا يحل لإمرأة أن تسأل طلاق أختها) واتە: (دروست نییە بۆ ئافرەتێک داوا بکات کە خوشکەکەی-مەبەست: خێزانێکی تری مێردەکەیەتی- تەڵاق بدرێت).
  3. بەجێهێنانی مەرجەکانی مارەیی کردن زیاتر دووپاتی لە سەر کراوەتەوە وەکو بەجێهێنانی مەرجەکانی تر، چونکە لە بەرامبەریدا چێژ وەرگرتنی حەڵاڵی مارەیی ڕوودەدات.
  4. ئەو شتانەی کە یەکێک لە هاوسەرەکان پێویستە پابەندی بێت بەرامبەر ئەوی تریان وەکو خەرجی کردن وخانوو بۆ ئافرەتەکە وچێژ وەرگرتن لە لایەن مێردەوەکەوە؛ ئەمانە دیاریکراو نین لە شەریعەتدا بەڵکو سەرچاوەی بڕیاردان لە سەر ئەم شتانەی بۆ داب ونەریتی (عورف وعادەتی) خەڵکی ئەو ناوچەیە.
  5. مەرجەکانی هاوسەرگیری دوو بەشن: دروست (صحیح)/ ئەوەیانە کە پێچەوانەی بڕیار لە سەر دراوەکانی ناو گرێبەستەکە نییە، وپێویستە ئەو هاوسەرەی مەرج دادەنێت مەبەستێکی دروست وباشی هەبێت لەو مەرجەدا. پوچەڵ (باطل)/ ئەو مەرجەیە کە پێچەوانەی بڕیار لە سەر دراوەکانی ناو گرێبەستەکە بێت. تەرازوو بۆ بڕیاردان لە سەر ئەم مەرجانە وهاشێوەکانیان پەیوەستە بەوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (المسلمون على شروطهم، إلا شرطاً حرم حلالا أو أحل حراماً)، واته: (مسوڵمانان گرێبەستیان لە گەڵ دەکرێت لە سەر جێبەجێکردنی مەرجەکانیان مەگەر مەرجێک نەبێت کە حەرامێک حەڵاڵ بکات یان مەرجێک حەڵاڵێک حەرام بکات)، هیچ جیاوازییەک نییە لەوەی کە مەرجەکە پێش گرێبەستییەکە یان لە کاتی گرێبەستیەکەدا باس بکرێت.
زیاتر