عن عائشة- رضي الله عنها- قالت: «دخل علي رسول الله صلى الله عليه وسلم وعندي رجل، فقال: يا عائشة، من هذا؟ قلت: أخي من الرضاعة، فقال: يا عائشة: انظرن من إخوانكن؟ فإنما الرضاعة من المجاعة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات ژوورەوە بۆ لام، وپیاوێک لە لام بوو، ووتی: «ئەی عائیشە، ئەمە کێیە؟»، ووتم: برامە لە شیرپێدانەوە (برای شیریمە)، فەرمووی: «ئەی عائیشە، ئاگاداربن (ئافرەتان) کێ وەکو براتان دادەنێن؟ چونکە ئەو شیرپێدانە (مارەیی قەدەغە دەکات) کە برسێتی ناهێڵێت*». *(برسێتی ناهێڵێت: مەبەست ئەو شیرپێدانەیە کە لە سەرەتای دوو ساڵی تەمەنی منداڵ دەبێت، وپێنج جار یان زیاتر دەبێت شیرپێدانەکە هەروەکو لە فەرموودەکەى تردا ئاماژەی بۆ کراوە)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە ژوورەوە بۆ لای عائیشە، بینی برایەکی لە لایەتی لە شیرپێدانەوە (برای شیری) -بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەمە نەیدەزانی-بۆیە ڕەنگی دەموچاوی گۆڕا بەهۆی حەز نەکردنی لەم حاڵەتە و وەکو غیرەتێک لەسەر خێزانەکەى. بەڵام عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- هەستیکرد بە هۆکاری گۆڕانی حاڵەتی دەموچاوی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە هەواڵی پێیدا کە ئەو کەسە برایەتی لە شیرپێدانەوە (برای شیریەتی). فەرمووی: ئەی عائیشە، ئاگاداربن (ئافرەتان) کێ وەکو براتان دادەنێن وبە دوای جێگیری مەسەلەکە بگەڕێن لەم بابەتەدا؟ چونکە هەندێک شیرپێدان هەیە نابێت هۆی مەحرەم بوونی کەسێک، چونکە ئەو شیرپێدانە (مارەیی قەدەغە دەکات) کە برسێتی ناهێڵێت*، وگۆشتی بەهۆیەوە زیاد دەکات وئێسک بەهێز دەکات، ئەمیش لەکاتێکدا دەبێت کە منداڵەکە برسی بێت وپێویستی بە شیر بێت وهیچ خواردنێکی تر تێری نەکات، ئەگەر پێنج جار یان زیاتر شیری پێیدا وتەمەنی منداڵەکە دوو ساڵ تێپەڕی نەکردبوو ئەوا لێرەدا دەبێتە مەحرەم، وئەو ئافرەتەى شیری بەو منداڵەی تر داوە کە لە ئافرەتێکی تر بوو وئەم مەرجانەى پێشووی تێدا بووە ئەوا وەکو منداڵی خۆی لێدێت ودەبنە مەحرەمی یەکتر ومنداڵەکە دەبێتە مەحرەمی خێزانی شیرپێدەرەکە، بۆیە دروستە حیجاب نەکات لە کاتی ئامادە بوونی (برای شیری)، ودروستە بە تەنها لەگەڵیدا بمێنێتەوە، ولە سەفەردا لەگەڵیدا بێت، ئەمە ئافرەتە شیرپێدەرەکە ومێردەکەى دەگرێتەوە ومنداڵەکانیان وبراکانیان وخوشکانیان ودایکان وباوکانیان، واتە منداڵە شیرپێدراوەکە دەبێتە مەحرەم لەگەڵ هەموو ئەم کەسە نزیکانەى ئافرەتە شیرپێدەرەکە. *(برسێتی ناهێڵێت: مەبەست ئەو شیرپێدانەیە کە لە سەرەتای دوو ساڵی تەمەنی منداڵ دەبێت، وپێنج جار یان زیاتر دەبێت شیرپێدانەکە هەروەکو لە فەرموودەکەى تردا ئاماژەی بۆ کراوە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر