+ -

عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«الرَّضَاعَةُ تُحَرِّمُ مَا تُحَرِّمُ الوِلَادَةُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [الأربعون النووية: 44]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«شیر پێدان ئەو شتانە حەرام دەکات؛ وەکو هەمان ئەو شتانەی کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [الأربعون النووية - 44]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ڕوونی کردۆتەوە کە هەركەسێک بەهۆی منداڵبوون و ڕەچەڵەکەوە حەرام بێت، وەک خاڵ و مام و برا و...، بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت، و ئەو حوکمانەی بەهۆی شیرپێدانەوە ڕێگەپێدراو دەبن بەهەمان شێوەی ئەو حوكمانەیە بەهۆی منداڵبوونەوە -ڕەچەڵەكەوە- ڕێگەپێدراون.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەکە بنچینەیەكە لە حوکمەکانی شیرپێداندا.
  2. كاتێك دەفەرموێت: (شیر پێدان ئەو شتانە حەرام دەکات؛ وەکو هەمان ئەو شتانەی کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن)؛ ئیبن حەجەر دەڵێـت: واتە: ئەوەیش كە بەهۆی منداڵبوونەوە ڕێگەپێدراوە بەهەمان شێوە بەهۆی شیرپێدانەوە ڕێگەپێدراوە، و ئەمەیش بە یەكدەنگی زانایان پەیوەندی هەیە بە حەرامکردنی هاوسەرگیری و پاشکۆکانییەوە، و جێگیربوونی حەرامێتی لە نێوان شیرخۆر و منداڵەکانی شیردەرەکەدا، و دانانیان لە پلەی خزمایەتیدا لە ڕووی ڕێگەپێدانی سەیرکردن و تەنیا بوون و گەشت کردن لەگەڵیاندا، بەڵام حوکمەکانی تری دایکایەتی نایگرێتەوە وەكو میرات و واجب بوونی خەرجی و ئازادکردن بەهۆی خاوەندارێتی و شاهێدیدان و ديە -پارەی خوێن- و هەڵگرتنی تۆڵەسەندنەوە.
  3. جەختکردنەوە لەسەر حوکمی حەرامبوون لە شیرپێدانەوە بە حەرامبوونێکی هەتاهەتایی.
  4. فەرموودەکانی تر ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە کە حەرامێتی بەهۆی شیرپێدانەوە بە پێنج شیرپێدانی زانراو جێگیر دەبێت، و دەبێت لە دوو ساڵی یەکەمدا بێت.
  5. ئەو کەسانەی بەهۆی ڕەچەڵەکەوە حەرامن بریتین لە: دایکان، و داپیرەکانیش دەگرێتەوە؛ هەرچەندە بەرز ببنەوە لەلایەن دایک یان باوکەوە. و کچان: و کچەكانی کچەكان و کچەكانی کوڕەکانیش دەگرێتەوە؛ هەرچەندە نزم ببنەوە. و خوشکان: جا چ لەلایەن دایک و باوکەوە بن؛ یان لەلایەن یەکێکیانەوە. و پوورەکان (خوشکی باوک): و هەموو جۆرە خوشکەكانی باوک دەگرێتەوە، هەروەها هەموو خوشکەکانی باپیرانت؛ هەرچەندە بەرز ببنەوە. و پوورەكان (خوشکی دایک): و هەموو جۆرە خوشکەكانی دایک دەگرێتەوە، هەروەها هەموو خوشکەکانی داپیران؛ هەرچەندە بەرز ببنەوە، جا چ داپیرەكان لەلایەن باوکەوە بن یان لەلایەن دایکەوە. و کچی برا، و کچی خوشک، و کچەکانیشیان دەگرێتەوە؛ هەرچەندە نزم ببنەوە.
  6. ئەو کەسانەی بەهۆی شیرپێدانەوە حەرامن: هەرچییەک بەهۆی ڕەچەڵەکەوە -منداڵبوونەوە- حەرام بێت بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت، جا هەر ئافرەتێک بەهۆی ڕەچەڵەکەوە حەرام بووبێت؛ هاوشێوەکەیشی بەهۆی شیرپێدانەوە حەرام دەبێت، جگە لەمانە نەبێت: دایکی برا و خوشکی کوڕ لە شیرپێداندا کە حەرام نابن.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی لیتوانی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري كانادی الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر