عن أبي رقية تميم بن أوس الداري رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «الدين النصيحة» قلنا: لمن؟ قال: «لله، ولكتابه، ولرسوله، ولأئمة المسلمين وعامتهم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی روقەیە تەمیم کوڕی ئەوسی دارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: « ئاین ئامۆژگارییە» (تەمیم) دەڵێت: ووتمان: بۆ کێ؟ واتا (ئاین ئامۆژگارییە بۆ کێ؟)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بۆ خودا، وبۆ کتێبەکەی، وبۆ پێغەمبەرەکەی، وبۆ پێشەوای مسوڵمانان وتێکڕای مسوڵمانان».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئاینی ئیسلام هاتووە بە ڕێنمایی کردن بە دڵسۆزبوون لە ئامۆژگاری کردندا، ودان بنێین وباوەڕمان بە تەوحید (یەک خوا پەرستی) هەبێت، ودان بنێین بەوەی کە خوای گەورە دوورە لە هەموو عەیب وکەموکوڕی، وهەموو سیفاتێکی جوان وتەواو وکامڵ تەنها بۆ خوای گەورەیە، وقورئان وتەی خوای گەورەیە ودابەزیوە ودروستنەکراوە، وکردەوە بەو حوکمە ئاشکرایانە دەکەین کە تێیدا هاتووە وباوەڕمان بە ئایەتانە هەیە کە حوکمەکانیان و واتاکانیان لەیەکچوون (موتەشابیهن) وزۆر کەس نایزانن، وباوەڕمان بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەیە وبەوەی کە هێناویەتی وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی دەبین ودوور دەکەوینەوە لەو شتانەی نەهی لێکردووە، وئامۆژگاری پێشەوایانی مسوڵمانان دەکەین بە یارمەتیدانیان لە سەر هەق وڕێنمایی کردنیان بۆ ئەو شتانەی کە لایان ڕوون نییە ونایزانن وئەو شتانەیان بە بیر دێنینەوە کە لێی بێ ئاگان، وڕێنمایی هەموو مسوڵمانان دەکەین بۆ هەق بۆ ئەوەی دوور بن لە ئازار وزیان ودەیانپارێزین بە پێی توانا، و فەرمانیان پێ دەکەین بە چاکە کردن ونەهییان لێ دەکەین لە خراپە کردن، وبە شێوەیەکی گشتی ئامۆژگارییان دەکەین، چیمان بۆ خۆمان پێ خۆش بێت ئەوا بۆ ئەوانیش پێمان خۆشە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرمان کردن بە ئامۆژگاری کردن.
  2. مەزنی پلەی ئامۆژگاری کردن لە دیندا، بۆیە ئامۆژگاری کردن بە دین (ئاین) نابراوە.
  3. دین (ئاین) وتەکان وکردەوەکان دەگرێتەوە.
  4. زانا بۆی هەیە هەندێک لە تێگەیشتنەکان بشارێتەوە لەو کەسەی گوێی بۆ دەگرێت، وزیادکاری نەکات لە ڕوونکردنەوەدا بۆ ئەوەی ئەو کەسەی گوێی لێدەگرێت پرسیاری زیاتر بکات وتامەزرۆی تێگەیشتنی هەبێت لە بابەتەکە، وئەمەش وا ئەو کەسە بە جوانی لەو بابەتە تێبگات ولای جێگیر ببێت.
  5. جوانی فێرکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە شتێک بە گشتی باس دەکات پاشان شیدەکاتەوە و وردەکارییەکانی باسدەکات.
  6. سووربوونی صەحابە -ڕەزای خوایان لێبێت- لە سەر فێربوونی زانستی شەرعی، ئەوان وازیان لە هیچ شتێک نەهێناوە کە پێویستییان بە ڕوونکردنەوە هەبێت لە سەری ئەوا پرسیاریان سەبارەت بە ئەو بابەتە کردووە.
  7. دەستپێکردن بە گرنگترین پاشان گرنگترین بە پلەیەکی کەمتر، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی پێکرد بە ئامۆژگاری کردن: بۆ خودا، پاشان بۆ -لەبەر- کتێبەکەی، پاشان بۆ -لەبەر- پێغەمبەرەکەی -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان بۆ پێشەوای مسوڵمانان، پاشان بۆ هەموو خەڵکی.
  8. دووپاتکردنەوەی قسەکان بە دووبارەکردنەوە بۆ گرنگی دان وتێگەیشتن، هەروەکو لە ریوایەتەکەی ئیمام ئەحمەددا هاتووە: (ئاین ئامۆژگارییە) سێ جار.
  9. ئامۆژگاری کردن دەبێت هەموو کەسێک بگرێتەوە.
زیاتر