عن أبي هنيدة وائل بن حجر رضي الله عنه : سأل سلمة بن يزيد الجعفي رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال: يا نبي الله، أرأيت إن قامت علينا أمراء يسألونا حقهم، ويمنعونا حقنا، فما تأمرنا؟ فأعرض عنه، ثم سأله، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «اسمعوا وأطيعوا، فإنما عليهم ما حُمِّلُوا، وعليكم ما حُمِّلْتُم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

ئەبی هونەیدە وائیل کوڕی حیجر -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: سەلەمەى کوڕی یەزید پرسیاری لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، هەواڵمان پێبدە ئەگەر کاربەدەستانێک داواى مافی خۆیان لە ئێمە بکەن، ومافى ئێمە نەدەن، ئایا فەرمانى چیمان پێدەکەیت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاوڕی دا بە لایەکی تردا، پاشان پرسیارەکەى دووبارە کردەوە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «گوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجی بکەن، تاوانى کەموکوڕیەکان لەسەر خۆیانە، وتاوانى گوێڕایەڵی نەکردن لەسەر ئێوەیە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

سەلەمەی کوڕی یەزید -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە کاربەدەستانێک کە داواى مافی خۆیان دەکەن لە گوێڕایەڵی کردن، لە کاتێکدا ئەوان مافی خەڵکی نادەن، وستەمیان لێدەکەن، ومافى ئەوان بۆ خۆیان دەبەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاوڕی دایەوە، وەکو ئەوەى حەزی لەم جۆرە پرسیارانە نەبێت، وحەز نەکات دەرگای ئەم بابەتانە بکرێتەوە، بەڵام جارێکی تر دیسانەوە پرسیاری کرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بەوەى کە مافەکانیان جێبەجێ بکەین، وهەرکەسێک بەرپرسیارە لەو ئەرکەى کە پێی سپێردراوە، ئێمە مافى گوێڕایەڵیمان لەسەرە، وئەوانیش مافى ئەوەیان لەسەرە کە بە دادپەروەری فەرمانڕەوایی بکەن وستەم لە کەس نەکەن، وسنوورەکان (الحدود) جێبەجێ بکەن لەسەر بەندەکانی خودا، وحوکمەکانى شەریعەت جێبەجێ بکەن لە سەر زەوی خودا، وجیهاد وکۆشش بکەن دژی دوژمنانى خودا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر