+ -

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ رضي الله عنه أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَدْعُو بِدَعْوَةٍ لَيْسَ فِيهَا إِثْمٌ، وَلَا قَطِيعَةُ رَحِمٍ، إِلَّا أَعْطَاهُ اللهُ بِهَا إِحْدَى ثَلَاثٍ: إِمَّا أَنْ تُعَجَّلَ لَهُ دَعْوَتُهُ، وَإِمَّا أَنْ يَدَّخِرَهَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ، وَإِمَّا أَنْ يَصْرِفَ عَنْهُ مِنَ السُّوءِ مِثْلَهَا» قَالُوا: إِذنْ نُكْثِرُ، قَالَ: «اللهُ أَكْثَرُ».

[صحيح] - [رواه أحمد] - [مسند أحمد: 11133]
المزيــد ...

لە ئەبی سەعیدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەر مسوڵمانێک نزایەك بکات ونزاكە گوناهـ وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە بەهۆی نزاکەى یەكێك لەم سیانەی پێدەبەخشێت: یان ئەوەتا دەستبەجێ نزاكەی وەڵام دەدرێتەوە، یان ئەوەتا بۆی هەڵدەگرێت بۆ قیامەت، یان ئەوەتا بەپێی نزاكەی شەڕ وخراپەیەکی لێ دوور دەخاتەوە». ووتیان: کەواتە زۆر نزا دەکەین، ئەویش فەرمووی: «خودا زیاتر دەبەخشێت».

[صەحیحە] - [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە] - [مسند أحمد - 11133]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كاتێك مسوڵمان دەپاڕێتەوە لە خوای گەورە وداوا لە پەروەردگاری دەكات بەمەرجێك پاڕانەوەكە گوناهی تێدا نەبێت وەكو ئەوەی ڕێگای گوناهـ وستەمكردنی بۆ ئاسان بكات، ونزاكەی داواكردنی پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت؛ وەكو ئەوەی نزا بكات لەسەر منداڵەكانی وخزمەكانی، ئەوا خوای گەورە بەهۆی ئەو نزایەوە یەكێك لەم سێ شتەی پێدەبەخشێت: یان ئەوەتا دەستبەجێ لە ماوەیەكی نزیكدا وەڵامی نزاكەی دەداتەوە وئەوەی داوایكردووە پێی دەبەخشێت. یان ئەوەتا پەروەردگار -عز وجل- دوای دەخات؛ بۆئەوەی ببێتە پاداشت بۆی لە ڕۆژی قیامەتدا ئەمیش بە بەرزبوونەوەی پلەی لە بەهەشتدا، یان بە ڕەحمەت ولێخۆشبوون لە گوناهەكان. یان ئەوەتا هاوتا وهێندەی نزاكە؛ شەڕ وخراپەی لێ دوور دەخاتەوە لە دونیادا. هاوەڵان بە پێغەمبەریان ووت -صلى اللە علیە وسلم-: كەواتە زۆر نزا دەكەین؛ بۆئەوەی یەكێك لەم فەزڵ وسوودانەمان دەستبكەوێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی لەلای پەروەردگارە زۆرتر وگەورەترە لەوەی داوای دەكەن، بەخشینی ناپچڕێت، وكۆتایی نایەت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نزای مسوڵمان وەڵامدەدرێتەوە وڕەت ناکرێتەوە بەڵام بە مەرج وئادابەکانیەوە؛ بۆیە پێویستە بەندە زۆر نزا بكات وپەلە نەکات لە وەڵامدانەوەی نزاکانى.
  2. وەڵامدانەوەی نزا نەبەستراوەتەوە بە جێبەجێبوونی داواكراو؛ لەوەیە بەهۆی نزاكەی خوای گەورە لە گوناهەكانی خۆش بێت، یان بۆی هەڵبگرێت بۆ قیامەت.
  3. ئیبن باز دەڵێت: زۆر داواكردن، وگومان باشی بە الله، وبێ هیوا نەبوون، ئەمانە لە گەورەترین هۆكارەكانن بۆ وەڵامدانەوەی نزا، بۆیە پێویستە بەندە زۆر داوا بكات، وگومانی باشی هەبێت بە الله -عز وجل-، وبزانێت كە الله دانا وزانایە، بۆیە دەگونجێت الله وەڵامی نزاكەی بداتەوە بەهۆی حیکمەتێک، ولەوەیە دوای بخات بەهۆی حیکمەتێک، ولەوەیە خێرتر ببەخشێت بە داواكار لەوەی کە داوای كردووە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر