1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی دڵتەنگ بوونیدا دەیفەرموو: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما:
أَنَّ نَبِيَّ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ عِنْدَ الْكَرْبِ: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ».

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت-دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی دڵتەنگ بوونیدا دەیفەرموو: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ»، واته: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللەی مەزن وهێمن، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری عەرشی مەزن، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وعەرشی گەورە ومەزن».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 2730

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تووشی غەم وناڕەحەتیەك بووایە؛ دەیفەرموو: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ:هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە)؛ تەنها الله پەرستراوی هەقە، (الْعَظِيمُ: الله ی مەزن)؛ قەدر وڕێز وشەرەفمەندی وپلە وپایەی مەزنە، وگەورە وشكۆدارە لە زاتی وسیفەتەكانی وكردەوەكانی، (الْحَلِيمُ:هێمن و لەسەرخۆ)؛ پەلە ناكات لە سزادانی تاوانباران بەڵكو دوای دەخات، ولەوەیە لێیشی خۆش بێت ئەگەرچیش توانا ودەسەڵاتی بەسەردا هەیە، ئەو لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە. (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ:هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری عەرشی مەزن)؛ خوڵقێنەری عەرشی مەزنە، (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ:هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری ئاسمانەكان وپەروەدگاری زەویە)؛ خوڵقێنەری ئاسمانەكان وزەوی، وخوڵقێنەری هەموو شتێكە لە نێویان، وئەو خاوەنیانە، وبەڕێوەیان دەبات وڕێكفیان پێوە دەكات بەو شێوەیەی خۆی بیەوێت، (رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ:پەروەردگاری عەرشی ڕێزدار)؛ خوڵقێنەری عەرشی شكۆمەند وڕێزدار.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبێـتی هانا بردن بۆ الله بە دۆعا کردن لەكاتی دابەزینی كارەسات وناڕەحەتی.
  2. سوننەتە ئەم نزایە بکرێت لە کاتی ناڕەحەتی وناخۆشیدا.
  3. عەرشی خوای میهرەبان كە لەسەری بەرز وبڵند بۆتەوە -جل جلاله-؛ لە بەرزترین ومەزنترین خوڵقێنراوەكانە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وا وەسفی كردووە كە مەزن وڕێزدار وشكۆدارە.
  4. بەتایبەت باسی ئاسمانەکان وزەوی کردووە؛ چونکە ئەوان لە گەورەترینی خوڵقێنراوەكانن کە دەبینرێن لە لایەن ئادەمیزادەوە.
  5. تەیبی دەڵێت: دەستپێكی ستایشکردنی بە باسكردنی پەروەردگارە تا گونجاو بێت لەگەڵ داواکردنی لادانی كارەسات وناڕەحەتیەکان، وئاماژەیە بۆ چاودێری خودایی، هەروەها تەهلیل (لا إله إلا الله)ی تێدایە كە ئەمیش تەوحیدی لەخۆگرتووە وبنچینەی ستایشكردنی شكۆداریە، و بەمەزندانانی تێدایە كە ئاماژەیە بۆ تەواوی هێز ودەسەڵات، وهێمنی و لەسەرخۆیی تێدایە كە ئاماژەیە بۆ زانست، چونكە كەسی نەزان هێمن وبەخشندە نییە وئەمانەیش بنچینەی سیفەتە ڕێزدارەكانن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

45 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
NE नेपाली النيبالية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية