عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لقد كان فيما قبلكم من الأمم ناس محدثون، فإن يك في أمتي أحد فإنه عمر».
[صحيح] - [متفق عليه، لكنه عند البخاري من حديث أبي هريرة وعند مسلم من حديث عائشة]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئومەتەکانى پێش ئێوەدا خەڵکانێک هەبوون ئیلهامیان پێبەخشرا بوو (بۆ ووتنی هەق وڕاستی)، ئەگەر لە ئومەتەکەی مندا یەکێک هەبێت ئەوا عومەرە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی فەزڵێکی تایبەتی عومەری کوڕی خەتاب دەکات -ڕەزاى خواى لێبێت- ، کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (لە ئومەتەکانى پێش ئێوەدا خەڵکانێک هەبوون ئیلهامیان پێبەخشرا بوو -بۆ ووتنی هەق وڕاستی-): واتا خودا ئیلهامیان پێدەبەخشێت بۆ وتنی قسەیەک کە ڕاست وهەق دەردەچێت، وئەمیش ڕێزلێنانێکە لە لایەن خودا بۆ ئەو مرۆڤە کاتێک قسەیەک دەکات یان فتوایەک دەدات یان حوکمێک دەدات؛ پاشتر ڕووندەبێتەوە کە هەق وڕاست دەرچووە ودادپەروەر بووە. وفەرمووی: (ئەگەر لە ئومەتەکەی مندا یەکێک هەبێت ئەوا عومەرە): ئەمە گومان نییە چونکە ئومەتی ئیسلام لە کۆتایی دونیادا باشترین وکامڵترین ئومەتن، بەڵام ئەم دەربڕینە بۆ دڵنیاییە، کە ئەگەری ئەوە هەبێت لە ئومەتەکانى تر هەبێت؛ ئەوا شایستەترە لەم ئومەتە هەبێت. هەتا مرۆڤ ئیمانی بەهێزتر بێت وزیاتر ملکەچی فەرمانەکانى خودا بێت ئەوا خودا سەرکەوتووی دەکات بۆ ڕێبازی هەق وڕاستی ئەمیش بەهۆی ئیمان وکردەوە چاکەکانیەوە، بۆ نمونە کردەوەیەک دەکات وپێی وایە لەم کردەوەیەدا ڕاستی پێکاوە وکاتێک دەگەڕێتەوە بۆ بەڵگەى قورئان وسونەت وپرسیار دەکات بۆی دەردەکەوێت کە کردەوەکەى بە پێی قورئان وسونەت بووە، وئەم لە ڕێزلێنانە بۆ ئەو بەندەیە، ئیمامی عومەریش -ڕەزاى خواى لێبێت- یەکێک بوو لە ئەوانە بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی ئەگەر لە ئومەتەکەی مندا یەک ئیلهام پێبەخشراو هەبێت ئەوا عومەرە -ڕەزاى خواى لێبێت-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر