عن معقل بن يسار رضي الله عنه مرفوعاً: «ما من عبد يَسْتَرْعِيْهِ الله رَعِيَّةً، يموت يوم يموت، وهو غاشٌّ لِرَعِيَّتِهِ؛ إلا حرَّم الله عليه الجنة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە مەعقەلی کوڕی یەسارەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر بەندەیەک کە خوای گەورە بیکاتە سەردار ودەسەڵاتدار بە سەر کۆمەڵێکەوە، وبمرێت لە رۆژێکدا کە فێڵێ کردبێت لە ژێر دەستەکانی؛ ئەوا خوای گەورە بەهەشت لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئاگادار کردنەوەی تێدایە لە سەر غەشکردن لە ژێر دەستەکان. (هیچ بەندەیەک نییە کە خوای گەورە بیکاتە سەردار ودەسەڵاتدار بە سەر کۆمەڵێکەوە): واتە: بەڕێوەبردنی کاروباری خەڵکی پێ دەسپێردرێت کە دادەنرێت بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکان جێبەجێبکات وپەیماندەدات کە ئەم پەیمانە نەشکێنێت، (سەردار ودەسەڵاتدار): ئەو کەسەیە کە سپاردەکانی پێدەدرێت بۆ ئەوەی بیپارێزێت ومتمانەی پێدەکرێت. (وبمرێت لە رۆژێکدا کە فێڵێ کردبێت لە ژێر دەستەکانی): واتە: لە ڕۆژی دەرچوونی ڕۆحیدا پێش ئەوە تەوبەی نەکردبێت چونکە ئەگەر کەسێک تەوبە بکات لە خیانەتەکەی یان لە کەموکورتی ئەوا شایەنی ئەم هەڕەشەیە نییە. ئەگەر کەسێک خیانەت بکات لە شوێنی دەستبەکاربوونی، ئەگەر شوێنەکە گشتی بێت یان تایبەتی، ئەوا پەیامبەری ڕاستگۆ -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەوا خوای گەورە بەهەشت لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات): واتە: سەرەتا ناچێتە بەهەشتەوە لە گەڵ ئەوانەی لە سەرەتادا چوون (السابقین الأولين).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هەڕەشەیەکی توندە بۆ ئەو کار بەدەستانەی کە گرنگی نادەن بە کاروباری خەڵکی (ژێر دەستەکانیان).
  2. ئەم فەرموودەیە تەنها تایبەت نیە بە پێشەوای گەورە وجێگرەکانی، بەڵکو گشتییە هەموو کەسێک دەگرێتەوە کە سەرپەرشتیار وبەرپرسیارە لە سەر کۆمەڵێک کەس کە لە ژێر دەستی ئەودان وەکو: باوک ومامۆستا وجگە لەوانە.
  3. ئەو کەسە فێڵبازەی کە فێڵ دەکات تەوبە بکات پێش مردنی، ئەوا ئەم زیانە نایگرێتەوە.
  4. ئاگادارکردنەوەی کاربەدەستان لە کورتڕەوی کردن لە مافی ژێردەستەکانیان وگوێنەدان بە کێشە وکەیسەکانیان وپشتگوێخستنی مافەکانیان.
  5. واجب بوونی ئامۆژگاری کردنی گەل بە گوێرەی توانا لە لایەن فەرمانڕەواکانەوە، وئەوەی لەمەدا کورتڕەو بێت ئەوا بەهەشتی لە سەر حەرام دەکرێت ولە گەڵ براوەکان نابێت.
  6. گرنگی پلە وپایەو پۆستی فەرمانڕەوا (حاکم) لە ئیسلامدا.