عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «سِبابُ المسلم فسوق، وقتاله كفر».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێندان بە مسوڵمان فاسق بوونە (تاوانێکی گەورەیە)، وکوشتار کردن دژی کافر بوونە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر مەزنی مافى مسوڵمان بە شێوەیەک کە جوێندان بە برای مسوڵمان فاسق بوون ودەرچوونە لە گوێڕایەڵی کردنی فەرمانی پەروەردگار، وکوشتار وشەڕ کردن دژی کوفرە کوفرێک کە دەبێتە هۆی دەرچوونی لە ئاینی ئیسلام؛ ئەگەر باوەڕی وا بێت شەڕ کردن دژی مسوڵمانان حەڵاڵە، بەڵام ئەگەر شەڕ وکوشتار دژی بکات بە هۆی شتێک لە هەوا وئارەزووی نەفس ودونیا بە بێ ئەوەى باوەڕی وا بێت کە خوێنی برای مسوڵمانی حەڵاڵە؛ ئەوا ئەم کارە کوفری بچووکە ولە ئاینی ئیسلام دەرناچێـت، بۆیە ناونانی کوفر لەم کردەوەیە بۆ توندترکردنی هەڕەشە وئاگادار کردنەوەیە لەم تاوانە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر