عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إيَّاكم والظنَّ، فإن الظنَّ أكذبُ الحديث».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین وخراپترین قسە ولێکدانەوەیە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
فەرموودەکە ئاگاداری تێدایە بۆ ئەو گومانە خراپانەی کە بنیات نەنراون لە سەر بەڵگە، کەسەکە بڕیارەکەی تەنها لە سەر گومانێکی خراپی یەکلاکەرەوانە داوە وحوکم وبڕیاری لە سەر دەدات، وئەمەش لە ڕەوشتە خراپەکانە، وگومانی خراپ درۆترین وخراپترین قسە ولێکدانەوەیە چونکە کەسی گومانکەر ئەگەر پشتی بەست بە شتێک کە پشتی پێ نابەسترێت وبیکاتە بنچینەیەک وپێداگر بێت لە سەر ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە ئەوا بڕیارەکەی دەبێتە درۆ وخراپترینی درۆکان.