عن عبادة بن الصامت رضي الله عنه قال: بَايَعْنَا رسول الله صلى الله عليه وسلم على السَّمع والطَّاعَة في العُسْر واليُسْر، والمَنْشَطِ والمَكْرَه، وعلَى أَثَرَةٍ عَلَينا، وعلى أَن لاَ نُنَازِعَ الأَمْر أَهْلَه إِلاَّ أَن تَرَوْا كُفْراً بَوَاحاً عِندَكُم مِن الله تَعَالى فِيه بُرهَان، وعلى أن نقول بالحقِّ أينَما كُنَّا، لا نخافُ فِي الله لَوْمَةَ لاَئِمٍ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوبادەی کوڕی صامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پەیمانماندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە سەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردن لە کاتی هێمنی وتەنگانەدا، ولە کاتی تواناداری وناڕەحەتیماندا، وئارامگرتن لە سەر مافخواردنێک ئەگەر دەرهەقمان ئەنجامدرا، ولە سەر نەجەنگان دژی ئەو دەسەڵاتدارەی کە کاربەدەستە بەسەرمانەوە؛ هەتاوەکو کوفرێکی ئاشکرا نەبینین کە بەڵگەیەکی ڕوونمان هەیە لە لایەن خوداوە لە سەری، ولە سەر ئەوەی کە هەق بڵێین لە هەر شوێنێک بووین، ولە پێناو خوای گەورە لە لۆمەی لۆمەکاران نەترسین».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

(پەیمانماندا) واتە: هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پەیمانیان بە پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- لە سەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردن، چونکە خوای گەورە دەفەرموێت: {يا أيها الذين آمنوا أطيعوا الله وأطيعوا الرسول وأولي الأمر منكم} واتە: {ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە گوێڕایەڵی خودا وگوێڕایەڵی پێغەمبەر وپێشەواکانتان بکەن}، پاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشەواکان دێن، کە ئەمانیش دوو کۆمەڵ دەگرێتەوە: زانایان وکاربەدەستان، زانایان پێشەوان وبەرپرسیارن لە گەیاندنی زانستی شەرعی وڕوونکردنەوەی، بەڵام کاربەدەستان (ئەمیرەکان) بەرپرسن وکاریان بەدەستە لە جێبەجێکردن ودەسەڵاتدا لەو حکومەتەی کە بەڕێوەی دەبەن. دەڵێت: (لە سەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردن لە کاتی هێمنی وتەنگانەدا لە کاتی تواناداری وناڕەحەتیماندا) واته: ئەگەر لە ڕووی داراییەوە حاڵ باش وئاسان بێت یان خراپ وناڕەحەت لە هەردوو حاڵەتەکەدا پێویستە هەژار ودەوڵەمەند هەموویان گوێڕایەڵی کاربەدەستان بن وئەگەر حەزیان لێبێت یان ناڕەحەت بن پێویستە هەر گوێڕایەڵ بن، واتە ئەگەر ناڕەحەت بن بەوەی کە فەرمانێک دەکات پێچەوانەی حەز وئارەزووی ئەوانە یاخود چالاک وگوێڕایەڵ بن بە هۆی ئەوەى فەرمانێک دەکات بە گوێرەی حەز وئارەزووی ئەوانە. پاشان دەڵێت: (ئارامگرتن ئەگەر مافخواردنێک دەرهەقمان ئەنجامدرا) واتە: ئەگەر کاربەدەستەکان پارە وموڵک وماڵی گشتیان بۆ خۆیان برد وبەشی دانیشتوانەکەیان لێ نەدا، کە ئەم بردنە دەبێتە خۆشگوزەرانی بۆ خۆیان وئەوانەی لە ژێردەستیانن لەم خۆشییە بێ بەش دەکەن، ئەوا لەو حاڵەتەیشدا پێویستە گوێڕایەڵ بن. پاشان ووتی: (لە سەر نەجەنگان دژی ئەو دەسەڵاتداری کاربەدەست بەسەرمانەوە) واتە ململانێ نەکەین دژ بە ئەو کاربەدەستانەی کە خوای گەورە ئەو دەسەڵاتەی پێ بەخشیون بۆ ئەوەى کە ببنە کاربەدەست بە سەر ئێمەوە، با فەرمانەکانیان جێبەجێ بکەین چونکە ئەم ململانێیە دەبێتە هۆی شەڕی لەناوبەر وفیتنەی زۆر وناکۆکی لە نێوان مسوڵمانان، وهیچ شتێک ئومەتی ئیسلامی لەناو نەبرد وەکو ئەم ململانێیە دژ بە کاربەدەستان لە کاتی عوسمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- هەتا ئەمڕۆ. ووتی: (هەتاوەکو کوفرێکی ئاشکرا نەبینین کە بەڵگەیەکی ڕوونمان هەیە لە لایەن خوداوە لە سەری) ئەمە چوار مەرجە، ئەگەر چوار مەرجەمان بینی وجێبەجێ بوو ئەو کاتە بۆمان هەیەڕووانگە جەنگ دژی ئەو کاربەدەستە بکەین، وهەوڵ دەدەین لە دەسەڵات لای بدەین: یەکەم: بیبینن، پێویستە زانیاری هەبێت لە سەر کوفرەکە چونکە تەنها گومان بەس نییە بۆ دەرچوون دژی دەسەڵاتدارەکە. دووەم: بزانین کردەوەکە کوقر وشیرکە نەک فسق وتاوانە گەورەکانی تر، هەرچەندێک کاربەدەستەکان فاسق وتاوانکەر بن دروست نییە دەرچوون دژیان ئەگەر ئارەقیان خواردەوە وزینایان کرد وستەمیان لە خەڵکی کرد دروست نییە دەرچوون دژیان بەڵام ئەگەر کوفریان ئەنجامدا ئەوا دەرچوون دژیان دروست دەبێت. سێیەم: کوفری ئاشکرا (الکفر البواح) واتە ڕوون وئاشکرا بێت، ئەگەر شتێک شایەنی لێکدانەوە بێت وڕوون نەبێت ئەوا دروست نییە دەرچوون دژیان، واتە ئەگەر کردەوەیەکیان کرد وامان دانا کە کوفرە بەڵام لەوەیە کوفر نەبێت ئەوا دروست نییە ململانێ کردن ودەرچوون دژیان، بەڵام ئەگەر کوفرەکە ئاشکرا وڕوون بێت بۆ نمونە: ئەگەر باوەڕی وا بێت کە زینا وئارەق خواردن دروستە وحەڵاڵە. چوارەم: (کە بەڵگەیەکی ڕوونمان هەیە لە لایەن خوداوە لە سەری) واتە بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەمان هەیە لە سەر ئەوەی کە ئەم کردەوەیەی ئەنجامی داوە کوفرە، ئەگەر بەڵگەکە لاواز بوو لە ڕوانگەی ڕاستی ولاوازى (صحیح وضعیف) یان لاواز بوو لە ڕوانگەی ئاماژەکردن بۆ کوفرکردن لەم کارەدا، ئەوا دروست نییە دەرچوون لە دژیان، چونکە دەرچوون شەڕ وخراپەکاری زۆری تێدایە، ئەگەر ئەم مەرجانەش جێبەجێ بوون ئەوا دەرچوون لە دژیان دروست نییە هەتاوەکو توانامان نەبێت لە سەر لابردنی، ئەگەر دانیشتوان توانایان نەبوو لە سەر لابردنی ئەوا ململانێکردنی دروست نییە، چونکە لەوەیە ئەگەر دانیشتوان ململانێی دژ بکەن وتوانایان نەبێت ئەوا کەسە چاکەکانیان دەکوژێت وبەتەواوەتی زاڵ دەبێت بە سەر هەموویاندا. ئەم مەرجانە هۆکارن بۆ دروست بوون (جائیز بوون) یان واجب بوونی (دەرچوون دژی کاربەدەست) بەڵام بە مەرجی بوونی توانای ئامادەبوو، ئەگەر توانا نەبوو ئەوا دروست وجائیز نییە دەرچوون لە دژیان، وئەم دەرچوونە بێ سوودە دەبێتە هۆی لەنابردن وتیاچوونی نەفسەکان بێ هیچ قازانجێک.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری کردن بە گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکانی کاربەدەستە مسوڵمانەکان لە شتێکدا کە تاوان وگوناهـ نەبێت.
  2. یەکدەنگی وتاری مسوڵمانان، ولابردن ودوورخستنەوەی ناکۆکی ودووبەرەکی لە ڕیزەکانیان بەرووبووم وئەنجامی گوێڕایەڵی کردنی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەدا.
  3. نابێت ململانێی کاربەدەست بکرێت بەرامبەر کاربەدەست مەگەر کوفرێکی ئاشکرایان لێوە دەربچێت، ئەگەر کوفرێکی ئاشکرایان لێوە دەرکەوت ئەوا پێویستە ئینکارییان لێبکرێت وهەق سەربخرێت ئەگەر قوربانی هەرچییەک بێت.
  4. حەرام بوونی دەرچوونی دژی کاربەدەستی فاسق (تاوانکەر) وکوشتار لە دژیان، چونکە دەرچوون لە دژیان زیانی زۆرترە لە بەردەوامبوونی تاوانەکانیان بۆیە کەمترین زیان ئەنجامدەدرێت.
  5. بەیعەت بە پێشەوای یەکەمی مسوڵمانان (خەلیفە) نادرێت مەگەر لە سەر بنەمانی ملکەچ بوون نەبێت بۆ فەرمانەکانی خوای گەورە.
  6. گوێڕایەڵی پێشەوای یەکەمی مسوڵمانان (خەلیفە) لە چاکەدا واجبە ولە کاتی ئاسایی وناڕەحەتیدا ولە کاتی خۆشی وناخۆشیدا ئەگەرچی پێچەوانەی هەوا وئارەزووی نەفسیش بێت.
  7. ڕێزگرتن لە مافی کاربەدەستەکان، وپێویستە لە سەر خەڵکی گوێڕایەڵیان بن لە خۆشی وناخۆشیدا، ولە کاتی ئاسایی وناڕەحەتیدا ئەگەرچی شتێکیش بۆ خۆیان ببەن لە مافی خەڵکی.