+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال:
«مَنْ ‌خَرَجَ ‌مِنَ ‌الطَّاعَةِ، وَفَارَقَ الْجَمَاعَةَ فَمَاتَ، مَاتَ مِيتَةً جَاهِلِيَّةً، وَمَنْ قَاتَلَ تَحْتَ رَايَةٍ عِمِّيَّةٍ، يَغْضَبُ لِعَصَبَةٍ، أَوْ يَدْعُو إِلَى عَصَبَةٍ، أَوْ يَنْصُرُ عَصَبَةً، فَقُتِلَ، فَقِتْلَةٌ جَاهِلِيَّةٌ، وَمَنْ خَرَجَ عَلَى أُمَّتِي، يَضْرِبُ بَرَّهَا وَفَاجِرَهَا، وَلَا يَتَحَاشَى مِنْ مُؤْمِنِهَا، وَلَا يَفِي لِذِي عَهْدٍ عَهْدَهُ، فَلَيْسَ مِنِّي وَلَسْتُ مِنْهُ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 1848]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک لە گوێڕایەڵی دەربچێت، وخۆی جیابکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان (پەرتەوازەیی دروست بکات) وبمرێت، ئەوا مردنەکەی مردنێکی جاهیلیەتە، وهەرکەسێک جەنگ بگات لە ژێر ئاڵای کوێرایەتی کە بۆ دەمارگیری توڕە دەبێت، یان بانگەشە بۆ دەمارگیری دەکات، یان دەمارگیری سەردەخات، ئەگەر بکوژرێت ئەوا کوشتنەکەی کوشتنی جاهیلیەتە، وهەرکەسێک لە دژی ئومەتەکەم دەربچێت، و لە چاک وخراپیان بدات، وخۆی نەپارێزێت لە ئیماندارانیان (لە ماف وخوێن وماڵیان)، وپەیمانی نەباتە سەر لەگەڵ ئەوانەی پەیمانیان پێدراوە، ئەوا ئەو كەسە لە من نییە ومنیش لە ئەو نییم».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 1848]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك دەربچێت لەگوێڕایەڵی فەرمانڕەوای مسوڵمان، وخۆی جیا بكاتەوە لە كۆمەڵی مسوڵمانان كە یەكدەنگن لەسەر بەیعەتدان بەو فەرمانڕەوایە، و لەسەر ئەم حاڵە بمرێت ؛ لە خۆ جیاكردنەوە وگوێڕایەڵ نەبوون، ئەوا وەكو خەڵكی سەردەمی جاهیلیەت مردووە ؛ كە گوێڕایەڵ نەدەبوون بۆ هیچ فەرمانڕەوایەك و نەدەبوون بە یەك كۆمەڵ ودەست، بەڵكو چەندەها كۆمەڵ وهۆز بوون ودژی یەكتر جەنگیان دەكرد.
. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژە بۆ ئەوە دەكات هەركەسێك لەژێر ئاڵایەك بجەنگێت ؛ وگوێ بە ڕاست وپوچەڵ نەدات، بەبێ زانست وچاوڕۆشنی ؛ توڕە دەبێت ودەجەنگێت لەسەر دەمارگیری بۆ گەل یان هۆزەكەی یان هتد، نەك بۆ سەرخستنی هەق وڕاستی توڕە بێت وبجەنگێت، ئەگەر لەسەر ئەم حاڵەتە بكوژرێت ؛ ئەوا وەكو مردنی سەردەمی جاهیلیەتە.
هەركەسێك دەربچێت دژی ئومەتەكەی -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئازاری چاك وخراپ بدات، وگوێ نەدات بەوەی دەیكات لە تاوان ولە سزای كوشتنی ئیماندار نەترسێت، وپەیمانەكانی هەڵبوەشێنێتەوە ؛ لەگەڵ خاوەن پەیمانەكان لە كافرەكان یان لەگەڵ فەرمانڕەواكان بە بەیعەتدان، ئەمە لە تاوانە گەورەكانە، وئەوەی بیكات ؛ شایستەی ئەم هەڕەشە توندەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گوێڕایەڵی کاربەدەست واجبە لە کارێک کە سەرپێچیکردنی فەرمانی خوای گەورە نەبێت.
  2. هۆشداریەكی توندی تێدایە دژی ئەوانەی دەردەچن لە گوێڕایەڵی فەرمانڕەوا وخۆیان جیا دەكەنەوە لە كۆمەڵی مسوڵمانان، ئەو کەسەی دەرچووە ئەگەر لەسەر ئەم حاڵە بمرێت ئەوا لە سەر ڕێبازی ئەهلی نەفامی وجاهیلیەت مردووە (کە مەبەست پێی مردنێکی باش نییە -عاقیبەت خێری نییە-).
  3. نەهی كردن لە جەنگ وشەڕ لەپێناو دەمارگیری.
  4. واجبێتی جێبەجێگەیاندنی پەیمانەكان.
  5. لەگوێڕایەڵی پێشەوا وپابەندبوون بەكۆمەڵی مسوڵمانان ؛ خێری گەورەی تێدایە، لەوانەش: ئاسایش وهێمنی وچاكبوونی حاڵ وگوزەران.
  6. نەهی كردن لەخۆچواندان بە ڕێبازی خەڵكی جاهیلیەت.
  7. فەرمانكردن بە پابەندبوون بەكۆمەڵی مسوڵمانان.
زیاتر