عن أم سلمة هند بنت أبي أمية حذيفة رضي الله عنها عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: «إِنَّه يُسْتَعمل عَلَيكُم أُمَرَاء فَتَعْرِفُون وَتُنكِرُون، فَمَن كَرِه فَقَد بَرِئ، ومَن أَنْكَرَ فَقَد سَلِمَ، ولَكِن مَنْ رَضِيَ وَتَابَعَ» قالوا: يا رسول الله، أَلاَ نُقَاتِلُهُم؟ قال: «لا، ما أَقَامُوا فِيكُم الصَّلاَة».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە ئوم سەلەمەوە هیند کچی ئەبی ئومەیە حوزەیفە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەسانێک دەکرێن بە کاربەدەست بەسەرتانەوە، ڕازی دەبن لە سەر هەندێک لە کردەوەکانیان وهەندێکی تری ڕەت دەکەنەوە، هەرکەسێک ڕقی لە کارە ناڕەواکان بێتەوە ئەوا بەریئە وبەرپرسیار نییە لە هەڵگرتنی تاوانەکان، وئەوەی ئینکاری لێبکات ئەوا پارێزراوە وڕزگاری بووە، جگە لە ئەوانە نەبێت کە ڕازی بوون بەو کردەوانە وجێبەجێیان کرد»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کوشتار لە دژیان نەکەین؟ فەرمووی: «نەخێر، هەتا ئەوەندە نوێژ لە ناو ئێوەدا ئەنجام دەدەن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە هەندێک کەس دەکرێنە کاربەدەست بە سەرمانەوە لە لایەن خەلیفەوە (یەکەم کاربەدەستی وڵاتەوە)، هەندێک کردەوەیان دەناسینەوە وپێی ڕازین چونکە بە پێی شەریعەتە، وئینکاری ونەهی دەکەین لە هەندێک کردەوەیان بە هۆی پێچەوانە کردنی شەریعەتەوە، بۆیە ئەوەی بە دڵی ئینکاری بکات لەو کردەوە ناڕەوایە کە پێچەوانەی شەریعەتە ونەیتوانی بە زمان یان کردەوە دەری ببڕێت بەهۆی ترسی لە دەسەڵاتیان ئەوا ئەو کەسە بەریئە ودوورە لە هەڵگرتنی بەپرسیاریەتی ئەو تاوان وگوناهەی ئەو کردەوە ناڕەوایانە، وئەوەی توانی بە دەستی یان زمانی ئینکارییان لێبکات ئەوا ئەم کەسە پارێزراوە وڕزگاری بووە بەڵام ئەو کەسەی ڕازی بوو لە دڵیەوە بە کردەوە ناشەرعیەکانیان وفەرمانەکانیانی جێبەجێکرد لە ئەنجامدانی ئەو کارە ناڕەوایانە ئەوا ئەم کەسە تیاچووە وەکو کاربەدەستەکانی. پاشان پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد ئایا کوشتار دژی ئەم جۆرە کاربەدەستانە نەکەین؟ فەرمووی: نەخێر هەتاوەکو نوێژ لە ناو ئێوەدا ئەنجام دەدەن.