عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إنكم سَتَحْرِصُونَ على الإِمَارَة، وستكون نَدَامَةً يوم القيامة، فَنِعْمَ المُرْضِعَةُ وَبِئْسَتِ الفَاطِمَةُ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئێوە بە پەرۆش دەبن بۆ بەدەستهێنانى دەسەڵات وفەرمانڕەوایی، ودەبێتە هۆی پەشیمانی لە ڕۆژی قیامەتدا، چەند بەتامە سەرەتای شیرپێدان، وچەند خراپ وناڕەحەتە شیربڕینەوە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئاماژە بۆ مەزنی مەسەلەی فەرمانڕەوایی دەکات وئەوەیشی هەمان حوکمی هەیە وەکو دادگا، چونکە سەرەنجام ولێپرسینەوەى زۆری لەسەرە لە قیامەتدا، وئاگاداری تێدایە سەبارەت بە داواکردنی وسووربوون لەسەر بەدەستهێنانى، ئەمیش بەستراوەتەوە بە کەسێک کە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى بدات وسوور بێت لەسەر ئەمە وشایستەی ئەوە نەبێت کە ئەو بەرپرسیاریەتیەی پێبدرێت، بە پێچەوانەى ئەو کەسەی کە هەوڵی بۆ نادات بەڵام لە لایەن کەسێکی ترەوە بکرێت بە بەرپرسیار وشایەنی ئەو شوێنە بێت ودادپەروەر بێت لەو ئەرکەدا؛ ئەوا لێرەدا ئەم کەسە هاوکاری وپشتیوانى دەکرێت لەم ئەرکەدا هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە، وسەرەتای گرتنە دەستی فەرمانڕەوایی لەم فەرموودەیەدا بە سەرەتای شیرپێدانى منداڵ چوێندراوە بەهۆی بەدەستهێنانى ماڵ وسامان وپلەوپایە وجێبەجێکردنی بڕیارەکان، بەڵام کۆتایی فەرمانڕەواییەکە چوێندراوە بە شیربڕینەوە کە لای منداڵ ناخۆش وناڕەحەتە بەهەمان شێوە کۆتایی وسەرەنجامی فەرمانڕەوایی نادادپەروەرانە لە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمانى وئازار وناڕەحەتییە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر