عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ رَضيَ اللهُ عنه عَنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«كَفَّارَةُ النَّذْرِ كَفَّارَةُ اليَمِينِ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 1645]
المزيــد ...
...
ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.
لە عوقبە کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کەفارەتی نەزر کردن وەکو کەفارەتی سوێند خواردنە».
[(سەحیح - ڕاست)] - [(مسلم) ڕیوایەتی كردووە] - [صحيح مسلم - 1645]
شیکردنەوە
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردەوە کە کەفارەتی نەزری ڕەها؛ ئەگەر دیاری نەکرابێت کە چی مەبەستە لێی و ناوی نەهێنرا بێت: ئەوا كەفارەتەكەی وەكو کەفارەتی سوێندە.
لە سوودەکانی فەرموودەکە
-
نەزر: لە شەریعەتدا: بریتییە لەوەی کەسێکی پێسپێردراو (موكەلەف:مکلَّف) خۆی پابەند بكات بە شتێك بۆ جێبەجێكردنی لە پێناو خوای گەورە.
-
کەفارەتی سوێند (شكاندنی سوێند): بریتییە لە تێرکردنی دە هەژار، یان دابینکردنی پۆشاک بۆیان، یان ئازادکردنی بەندەیەك لە کۆیلایەتی، ئەگەر توانای هیچ کام لەمانەی نەبوو؛ ئەوا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبێت.
-
حیکمەت ودانایی کەفارەتدان لەسەر نەزر؛ بۆئەوەیە مسوڵمان ڕێز لە نەزر کردن بگرێت ودووبارە بۆی نەگەڕێتەوە، ونابێت لەسەر زمانى بێت.
-
جۆرەکانی نەزر كردن : 1- نەزری گشتی (ڕەها): وەکو ئەوەی بڵێت: (نەزرێکم لەسەرە بۆ خودا ئەگەر چاک بوومەوە) و بێدەنگ بێت و نیەتی هیچ نەزرێکی دیاریکراوی لە دڵدا نەبێت، ئەوا ئەگەر چاکبوویەوە کەفارەتی سوێندی لەسەرە. 2- نەزری سەرسەختی و تووڕەیی: بریتییە لەوەی نەزرەکە بە مەرجێکەوە ببەستێتەوە، و مەبەستی ڕێگریکردن بێت لە کردنی شتێک یان هاندان بێت بۆ کردنی، وەک ئەوەی بڵێت: (ئەگەر قسەم لەگەڵ کردی، مانگێک بەڕۆژووبوونم لەسەر بێت)؛ حوکمەکەی: سەرپشک دەکرێت لە نێوان جێبەجێکردنی ئەوەی لەسەر خۆی پێویستی کردووە، یان کەفارەتی سوێند بدات ئەگەر قسەی لەگەڵدا کرد. 3- نەزری ڕێگەپێدراو: وەکو: (بۆ خودا -نەزرێكم- لەسەر بێت ئەگەر جلەکەم لەبەر بکەم)؛ حوکمەکەی: سەرپشک دەکرێت لە نێوان لەبەرکردنی جلەکە، یان پێدانی کەفارەتی سوێند. 4- نەزری مەکروهـ: وەکو: (بۆ خودا -نەزرێكم- لەسەرە كە ژنەکەم تەڵاق بدەم)؛ حوکمەکەی: سوننەتە کەفارەتی سوێند بدات و ئەوەی نەزری لەسەر کردووە ئەنجامی نەدات، و ئەگەر ئەنجامی دا؛ ئەوا کەفارەتی لەسەر نییە. 5- نەزری تاوان: وەکو: (بۆ خودا -نەزرێكم- لەسەرە كە دزی بکەم)؛ حوکمەکەی: حەرامە جێبەجێی بکات و پێویستە کەفارەتی سوێند بدات، و ئەگەر ئەنجامی بدات؛ ئەوا گوناهبار دەبێت و کەفارەتی لەسەر نییە. 6- نەزری گوێڕایەڵی: وەکو: (بۆ خودا -نەزرێكم- لەسەرە كە ئەوەندە نوێژ بکەم)؛ بە مەبەستی نزیکبوونەوە لە خودا، ئەگەر بە مەرجێک بیبەستێتەوە وەک چاکبوونەوەی نەخۆشێک؛ ئەوا واجبە جێبەجێی بکات ئەگەر مەرجەکە هاتە دی، و ئەگەر بە هیچ مەرجێک نەیبەستێتەوە؛ ئەوا جێبەجێکردنی نەزرەكە واجبە بەشێوەیەكی ڕەها.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان:
ئینگلیزی
ئۆردی
ئەندەنوسی
زیاتر (30)
...