عن بريدة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «من حَلف فقال: إنِّي بَرِيءٌ من الإسلام، فإن كان كاذبا، فهو كما قال، وإن كان صَادقا، فَلَنْ يَرْجِعَ إلى الإسلام سَالِمًا».
[صحيح] - [رواه أبو داود وأحمد والنسائي في الكبرى]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سوێندی خوارد، و ووتی: من پەیوەندیم بە ئیسلامەوە نەماوە وبەریئم لێی، ئەگەر درۆ بکات؛ ئەوا خۆی بەو شێوەیە کە وتوویەتی، وئەگەر ڕاست بکات؛ ئەوا بە سەلامەتی ناگەڕێتەوە بۆ ئیسلام (پابەندبوونی بە ئیسلامەوە ناکامڵ دەبێت)».
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرکەسێک سوێندی خوارد، و ووتی: ئەو بەریئە وپەیوەندی بە ئیسلامەوە نەماوە، یان ووتی: جولەکەیە یان نەسڕانیە یان کافرە یان مولحیدە، باسی ئەم کەسە لە دوو حاڵ تێپەڕ ناکات: 1/ ئەگەر درۆ بکات لە ئەو شتەی سوێندی لەسەر خوارد، بۆ نمونە سوێند بخوات وبڵێت: ئەو بەریئە وپەیوەندی بە ئیسلامەوە نەماوە ئەگەر ئاوا وئاوا ڕووبدات، ولە کاتێکدا درۆ دەکات لەو باسەی دەیگێڕێتەوە، بۆ نمونە ئەگەر سوێند بخوات لەسەر ئەوەى کە زەید ئەمڕۆ لە سەفەر گەڕاوەتەوە وبەریئە وپەیوەندی بە ئیسلامەوە نەماوە یان بڵێت جولەکە یان نەسڕانیە ئەگەر ئەم ڕووداوە بەم شێوەیە نەبێت (زەید نەگەڕابێتەوە)، ولە کاتێکدا خۆی دەزانێت درۆ دەکات، ئەوا لەم حاڵەتەدا خۆی بەو شێوەیە کە وتوویەتی پەیوەندی بە ئیسلامەوە نەماوە یان بووەتە جولەکە یان نەسڕانی. 2/ ئەگەر ڕاستگۆ بێت لەوەى دەیڵێت، هەروەکو ئەوەى سوێند بخوات لەسەر ئەوەى پەیوەندی بە ئیسلامەوە نەماوە یان جولەکەیە یان نەسڕانییە ئەگەر زەید ئەمڕۆ لە سەفەر گەڕابێتەوە ولەکاتێکدا سوێندەکەى ڕاست بێت، لەم حاڵەتەدا بە سەلامەت وکامڵی ناگەڕێتەوە بۆ ئیسلام (پابەندبوونی بە ئیسلامەوە ناکامڵ دەبێت) ودیندارییەکەى ناکامڵ دەبێت، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی، بەڵکو کامڵی وتەواوى ئیسلامەتیەکەى کەم دەکات بەهۆی ئەم قسەیەی کە وتەیەکی خراپ وناشیرینە ونیشانەى بێئاگایی وگەمژەیی ئەو کەسەیە کە ئەم جۆرە سوێندانە دەخوات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر