لیستی فەرموودەکان

جبریل -علیه السلام- بەردەوام ئامۆژگاری و وەسیەتی دەکردم سەبارەت بە دراوسێ؛ هەتا گومانم وابوو کە دەیکات بە میراتگریش
عربي الإنجليزية الأوردية
بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
من والله -بە ویستی الله- ئەگەر سوێند لەسەر شتێك بخۆم، پاشان ببینم شتێكی تر لەوە خێرترە، كەفارەتی سوێنەكەم دەدەم، وئەوە جێبەجێ دەكەم كە خێرترە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی سوێند بخوات کە ئەگەر سوێندەکەی جێبەجێ نەبێت ئەوا لە سەر ئاینێکە جگە لە ئاینی ئیسلام بە درۆ یان بە ئەنقەستەوە بیڵێت؛ ئەوا خۆی لەسەر ئەو ئاینەیە کە وتوویەتی
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی پێی خۆشە کە خوای گەورە ڕزگاری بکات لە غەم وناڕەحەتی ڕۆژی قیامەت؛ ئەوا با چاوەڕێی قەرزدار بکات یان لە لێی خۆش بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا، دوو دراوسێم هەیە، بە کامیان ببەخشم؟ فەرمووی: بە ئەوەیان کە دەرگاکەی لە تۆوە نزیکترە
عربي الإنجليزية الأوردية
هیجرەت نیە لە پاش فەتح، بەڵام جیهاد ونیەتە، وئەگەر داواتان لێکرا بۆ دەرچوون بە پەلە بۆ گۆڕەپانی جەنگ ئەوا دەربچن
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بە ستەم بستێک زەوی داگیر بکات؛ ملی تەوق دەکرێت بە حەوت چینی ناخی زەویدا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە (مونابەزە - المنابذة) ولە (مولامەسە - الملامسة)
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەرووبومەکان هەتاوەکو پێدەگەن. ووترا: پێدەگەن واتای چییە؟ فەرمووی: هەتا سوور دەبێت، چی دەکەن ئەگەر خودا بەرووبومەکانتان لێبگرێتەوە وپێتان نەبەخشێت، ئایا بۆچی یەکێکتان پارەی براکەی بۆ خۆی حەڵاڵ دەکات؟
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەرووبوم هەتاوەکو چاک دەبن وپێدەگەن، نەهی کردووە لە کڕیار وفرۆشیار کە خۆیان تێوە بگلێنن لەم جۆرە بازرگانیە
عربي الإنجليزية الأوردية
گۆڕینەوەى زیو بە ئاڵتون ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی بەرهەمەکانى کەسی گوندنشین (کەسی دەرەی شار) بفرۆشێت لە لایەن کەسی نیشتەجێووی شارەوە، ومامەڵە بە نەجش مەکەن، ونابێت مسوڵمانێک بڕێک پارەی زیاتر بدات بۆ کڕینی شتومەکێک کە برا مسوڵمانەکەى پێش ئەو لە کڕینیدایە، ونابێت مسوڵمان بچێتە داخوازى ئافرەتێک کە برا مسوڵمانی پێش ئەو لە داخوازیدایە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە گۆڕینەوەی ئاڵتون بە زیو لەسەر بنەمای قەرزکردن
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە فرۆشتنی زیو بە زیو، ولە ئاڵتون بە ئاڵتون، مەگەر کێشیان یەکسان بێت، وفەرمانى پێمانکرد بە کڕینی زیو بە ئاڵتون یان کڕینی ئاڵتون بە زیو بە هەر شێوەیەک ویستمان
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات؛ ئەوا له ڕۆژی قيامەتدا پزیشکی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک سوێندی خوارد، و ووتی: من پەیوەندیم بە ئیسلامەوە نەماوە وبەریئم لێی، ئەگەر درۆ بکات؛ ئەوا خۆی بەو شێوەیە کە وتوویەتی، وئەگەر ڕاست بکات؛ ئەوا بە سەلامەتی ناگەڕێتەوە بۆ ئیسلام
عربي الإنجليزية الأوردية
بەخشینی خەڵات بەهۆی پێشبڕکێوە تەنها ڕێگەپێدراوە لە کێبڕکێی: وشتر یان ئەسپ یان تیر هاویشتن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر مرۆڤ بمرێت كردەوەكانی دەپچڕێت؛ جگە لە سێ شت نەبێت: خێركردنێكی بەردەوام، یان زانستێك سوودی لێوەربگیردرێت، یان منداڵێكی چاك نزای بۆ بكات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی سەعد وەفاتی كرد، چی خێركردنێك باشترینە؟ فەرمووی: «ئاو-ئاو بەخشین-»، دەڵێت: بیرێكی هەڵكەند، ووتی: ئەمە بۆ دایكی سەعد
عربي الإنجليزية الأوردية
دیاری ببەخشن بە یەكتر؛ خۆشەویستتر دەبن لە لای یەكتر
عربي الإنجليزية الأوردية
سەعدی کوڕی عوبادە داواى فەتوادانى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە نەزرێک کە لەسەر دایکی کە دەبوو جێبەجێی بکات، بۆیە کۆچی دوایی کرد بێ ئەوەى نەزرەکەى جێبەجێ بکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە جیاتی ئەو (نەزرەکە) جێبەجێی بکە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک سوێندێک بە درۆوە بخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو زاتە لێی توڕەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
خوشکێکم نەزری کرد لەسەر ئەوەى کە بە پێی پەتیەوە بچێت بۆ ماڵی خودا، وفەرمانی پێکردم کە داواى فەتوایەک بکەم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، منیش داواى فەتوایەکم کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەم مەسەلەیە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: با ڕێبکات وسواریش ببێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی عبدالرحمانی کوڕی سەمورە داوای پلەی دەسەڵات وفەرمانڕەوایەتی مەکە، چونکە ئەگەر تۆ داوای بکەیت بەهۆی پرسیارکردنەوە؛ ئەوا (پێت دەبەخشرێت) بەڵام پشتیوانی ناکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک سوێند لەسەر شتێک بخوات پاشان شتێکی باشتری بۆ دەرکەوت کە زیاتر لە خودا نزیکی دەکاتەوە؛ ئەوا با ئەوەیان جێبەجی بکات کە باشترینە لە ڕووی تەقوداریەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر بتبەخشیایە بە خاڵۆکانت؛ پاداشتی گەورەترت وەردەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێی ببەخشن، باشترینتان ئەوانەن کە بە جوانترین شێوە قەرزەکە دەدەنەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک لەوانەى پێش ئێوە لێپرسینەوەى لێکرا، هیچ کردەوەیەکی خێری ئەنجام نەدا بوو، جگە لەوە نەبێت مامەڵەی لەگەڵ خەڵکیدا دەکرد ودەوڵەمەند بوو؛ وفەرمانى بە خزمەتکارەکانى دەکرد بەوەى ئاسانکار بن لەگەڵ ئەوانەى حاڵیان باش نییە، خواى گەورە فەرمووی: ئێمە شایستەترین بەو (ئاسانکارییە)؛ چاوپۆشی لێبکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان گوریسێک ببات، وکۆمەڵێک دار بهێنێت بە کۆڵی خۆی وبیفرۆشێت، و بەهۆی ئەمە الله ڕووی بپارێزێت (لە داواکردن)، ئەمە خێرترە بۆی لەوەى داوا لە خەڵکی بکات؛ لەوەیە پێی ببەخشن یان پێی نەبەخشن
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک ئەسپێک ڕابگرێت لە پێناو خواى گەورە، باوەڕی بە خودا هەبێت، پەیمانەکانی بە ڕاست دابنێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر لەوەڕاندنی وئاوخواردنەوەى وپاشەڕۆ فڕێدانى ومیزکردنى پاداشتی (بۆ دەنووسرێت) لە نێو تەرازووەکەیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وشترێکی لێی کڕی، نرخەکەی بۆی کێشا وزیاتری پێیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی ئەبا زەر؛ ئەگەر شۆربات لێنا، (ڕێژەى) ئاوەکەى زیاتر بکە، وهەندێکی ببەخشە بە دراوسێکانت
عربي الإنجليزية الأوردية
مامەڵەکردنی ئەشعەرییەکان کاتێک خواردنیان بەرەو نەمان بچێت لە کاتی غەزادا، یان خواردنی منداڵەکانیان کەم ببێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
گوێدرێژێکی دەشتەکیم بەخشی بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
والله، هەریەکێک لە ئێوە شتێک ببات بە بێ مافی خۆی ئەوا دەگاتە لای خواى گەورە وئەو شتەی لە ئەستۆ دەگرێت لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
شیاو نییە بۆ مسوڵمانێک كە شتێک هەبێت وەسیەت سەبارەتی بکات؛ وسێ شەو بەسەریدا تێپەڕ بێت بەبێ ئەوەی وەسیەتەکەى سەبارەتی نووسی بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
فەرمانی پێبکەن بۆئەوەى قسە بکات، وسێبەرێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، وبا دابنیشێت، وڕۆژووەکەى تەواو بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک شتومەکەکەى لە لای کەسێک بوو کە تووشی مایەپووچی هاتبوو؛ ئەوا ئەو شایسەترە بە بردنی زیاتر لە کەسێکی تر
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک خورمایەک بفرۆشێت کە هەڵاڵکراو بێت؛ بەرهەمەکەى بۆ فرۆشیارە، مەگەر کڕیار مەرج دابنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە گەیشتن بە بازرگانەکان لەسەر ڕێگاکانیان (بۆ ئەنجامدانى مامەڵەی بازرگانی لەگەڵیان)، و(نەهی کردووە لەوەى) کەسی نیشتەجێبووی شار (شتومەک) بفرۆشێت لەجیاتی کەسی دەرەوەى شار (کەسی نیشتەجێبووی گوند ودەشتەکان)
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لە (موزابەنە:المُزَابَنَة)
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە فرۆشتنی (حەبەل حوبەلە:حبل الحبلة)
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خواردنی لە جولەکەیەک کڕی، وزرێپۆشێگی ئاسنی وەکو ڕەھن پێیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە: لە (موخابەرە:المخابرة) و(موحالەقە:المحالقة) ولە (موزابەنە:المزابنة)، ولە فرۆشتنی بەربووم هەتاوەکو گونجاو دەبێت بۆ خواردن، هەروەها نابێت بفرۆشرێن مەگەر بەرامبەر دینار ودرهەم نەبێت جگە لە حاڵەتی (عەرایا:العرایا) نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا، خاکێکم دەستکەوت (بوو بە موڵکی من) لە خەیبەر، هەرگیز سامانێکم لە لا نەبووە لەوە بە نرختر بێت، ئایا چی فەرمانێکم پێدەکەیت سەبارەتی؟ فەرمووی: ئەگەر بتەوێت بنچینەى (دەستکەوتەکە) دەهێڵیتەوە (وەکو وەقف)، و(بەرهەمەکەى) دەکەیتە خێر
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاگاداربە، ئاگاداربە، ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە! ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە! ئەنجامی مەدە، ئەگەر دەتەوێت (جۆرێکی باشتر لە خورما) بکڕیت؛ ئەو خورمایەی (جۆرەکەى خراپترە) بیفرۆشە بەرامبەر بە نرخێک، پاشان -بەو نرخە- (جۆرە باشەکەى خورما) بکڕە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نرخی (فرۆشتنی) سەگ، وپارەدان بە لەشفرۆش، وئەو کرێیەش دەدرێت بە فاڵگەرەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێت وابوو مامەڵەم لەگەڵتدا کرد بۆئەوەى وشترەکەت ببەم؟ وشتر ودرهەمەکانت ببە، هەمووی بۆ تۆیە
عربي الإنجليزية الأوردية
لێی مەکڕەوە، وخێرەکەت وەرمەگرەوە، ئەگەرچیش بە درهەمێک پێت بدات؛ چونکە ئەو کەسەی خێرەکەى وەردەگرێتەوە وەکو ئەو کەسە وایە کە ڕشاندنەوەکەى دەخواتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى بەخشینەکەى (خێرەکەى) وەردەگرێتەوە، وەکو ئەو کەسە وایە کە ڕشاندنەوەکەى دەخواتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک ویستی سەلەف بکات لە شتێکدا؛ ئەوا با سەلەف بکات لە پێوانەیەکی دیاریکراو، وکێشێکی دیاریکراو، وبۆ کاتێکی دیاریکراو
عربي الإنجليزية الأوردية
لە نێو ئەنساڕەکاندا ئێمە زۆرترین کێڵگەمان هەبوو، وزەوییەکانمان بە کڕێ دەدا، دەمانووت: (بەرهەمی) ئەم خاکە بۆ ئێمە، و(بەرهەمی) ئەو خاکە بۆ ئەوان، ولەوەیە یەکێک لە خاکەکان بەرهەمی نەبووایە، بۆیە نەهی لێکردین لەسەر ئەم کارە، سەبارەت پێدانی نرخ بە زیو: نەهی لێ نەکردین
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاڵتون مەفرۆشن بەرامبەر بە ئاڵتون مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، وکێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وزیو مەفرۆشن بەرامبەر بە زیو مەگەر کێشیان وەکو یەکتر بێت، و کێشی کەمی بە کێشی زۆر مەفرۆشن (یان بە پێچەوانەوە)، وئەوەى ئامادە نییە مەیفرۆشن بەرامبەر ئەوەى ئامادەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت دراوسێیەک ڕێگری بکات لە دراوسێکەى: لەوەى بزماری داری بچەقێنێت بە نێو دیوارەکەیدا، ئەبو هورەیرە دەڵێت: ئەوە چییە دەبینم ئەمەتان پێ قبوڵ نییە؟ والله من بە زۆری لە نێو ئێوەدا بڵاوی دەکەمەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بەندەیەکی مسوڵمان ئازاد بکات؛ خواى گەورە بەرامبەر بە ئەندامێکی ئەو ئەندامێکی ڕزگار دەکات لە دۆزەخ، تەنانەت دامێنی بە دامێنی
عربي الإنجليزية الأوردية
وریابن لە زۆر سوێند خواردن (بە خواى گەورە) لە کاتی فرۆشتندا، چونکە شتومەکە (دەفرۆشێت) بەڵام (بەرەکەت وپیرۆزی لە داهاتەکە) دەسڕێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێک لە ئێوە سوور بێت لەسەر ئەوەى سوێندەکەى جێبەجێ بکات کە بەهۆیەوە خێزانەکەى زیانیان پێدەگات، ئەمە تاوانێکی گەورەترە لای خواى گەورە، لەوەى ئەگەر سوێندەکەى بشکێنێت وکەفارەتەکەى بدات لەکاتێکدا خواى گەورە (کەفارەتەکەی) لەسەر فەرز کردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە شیرینی وهەنگوین بوو، ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
نەزر لەسەر نەوەى ئادەم نییە لە شتێک کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (بەندەیەک) ئازاد بکات کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (ئافرەتێک) تەڵاق بدات کە هاوسەری نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەم ئایەتە دابەزی: {لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ}، سەبارەت بەوەى کەسێک دەڵێـت: نەخێر والله، بەڵێ والله
عربي الإنجليزية الأوردية
کەفارەتی نەزر کردن وەکو کەفارەتی سوێند خواردنە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک مسوڵمانێک ئازاد بکات، خواى گەورە بەرامبەر هەر ئەندامێکی ئەو؛ ئەندامێکی ڕزگار دەکات لە دۆزەخ
عربي الإنجليزية الأوردية
خودای گەورە دەفەرموێت: من بەرهەڵستكاری سێ کەسم لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بە سوێند مافى ڕەوای مسوڵمانێک بۆ خۆی زەوت بکات؛ ئەوا خواى گەورە سزای دۆزەخ بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەکات، وچوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە». ووتراوە: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی دراوسێكەی دڵنیا نییە لە خراپەكارییەكانی
عربي الإنجليزية الإندونيسية
ئاڵتون بە ئاڵتون، زیو بە زیو، گەنم بە گەنم، جۆ بە جۆ، خورما بە خورما، خوێ بە خوێ، بە هاوشێوەی یەک، بە هێندەی یەک، دەست بە دەست، خۆ ئەگەر ئەوانەی باس کران هاوشێوەی یەک نەبوون، ئەوا چۆن دەتانەوێت کڕین وفرۆشتنی پێوە بکەن، بە مەرجێک ئاڵو گۆڕەکە دەست بە دەست بێت
عربي الإنجليزية الإندونيسية