عن عائشة رضي الله عنها عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «مَنْ ظَلَم قِيدَ شِبْرٍ مِن الأرْضِ؛ طُوِّقَهُ مِن سَبْعِ أَرَضِين».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بە ستەم بستێک زەوی داگیر بکات؛ ملی تەوق دەکرێت بە حەوت چینی ناخی زەویدا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ماڵ وسامانی مرۆڤ لەسەر مرۆڤێکی تر حەرامە، ونابێت ماڵەکەى ببات وداگیری بکات مەگەر کەسەکە بە ویستی خۆی پێی بدات، ولە گەورەترین تاوانەکان داگیرکردنی زەوی خەڵکیە بە ستەم چونکە ئەم ماوەى دەستگرتن بەسەر زەویەکەدا زۆر دەخایەنێت. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی داوە ئەوەى زۆر یان کەم ستەم بکات لە زەوی ئەوا ڕۆژی قیامەت سزایەکی سەختی بۆ هەیە، کە ملی درێژ وئەستوور دەبێت، وئەو زەویەی داگیری کردووە تەوق دەدرێت بە دەوری ملیدا وڕۆدەچێت بەرەو خوارەوە بە ناخی ئەو زەویانەدا، ئەمەش وەکو سزایەک بۆی بەرامبەر داگیرکردنی خاکی خەڵکی بە ستەم. بەڵام ئەم هەڕەشەیە بەکارهێنانى خاکە گشتیەکان ناگرێتەوە کە موڵکی هیچ کەسێک نیە وئەو کەسە نایکاتە موڵکی خۆی وداگیری ناکات، بۆ نمونە وەکو کڕین وفرۆشتن لەسەر ئەو خاکانەدا بە بێ ئەوەى ئازاری خەڵکی بدات، وهەروەها ئەو زەویانەى كە کەس خاوەنی نیە پێویستە حکومەت هانی خەڵکی بدات بۆ بوژاندنەوەیان وبە دادپەروەری حوکم لە نێوان خەڵکەکە بکات وبەسەریاندا دابەشی بکات وهەرکەسێک هەر پارچە زەویەکی مردوو ببوژێنێتەوە بە هەر جۆرێکی خزمەت بێت ئەوا ئەو شایستەترە کە ئەو خاکەى پێبدرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان