عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه مرفوعاً: «الذهب بالذهب رِباً، إلا هَاءَ وَهَاءَ، والفضة بالفضة ربا، إلا هَاءَ وهَاءَ، والبُرُّ بالبُرِّ ربا، إلا هاء وهاء. والشعير بالشعير ربا، إلا هاء وهاء».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گۆڕینەوەى ئاڵتون بە ئاڵتون ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت لەو شوێنەدا، گۆڕینەوەى زیو بە زیو ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت لەو شوێنەدا، گۆڕینەوەى گەنم بە گەنم ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت لەو شوێنەدا، گۆڕینەوەى جۆ بە جۆ ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت لەو شوێنەدا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جۆرێکی دروستی فرۆشتن ڕووندەکاتەوە لە نێو هەموو جۆرەکانی فرۆشتن کە ڕیبا (سوو)یان تێدایە، هەرکەسێک شتومەکێکی فرۆشت بە ڕەگەزی شتومەکەکە، وەکو بۆ نمونە ئاڵتون بە ئاڵتون، وگەنم بە گەنم؛ ئەوا لێرەدا دوو مەرج هەیە بۆ دروستی گۆڕینەوەى ئەم ڕەگەزانە بە ڕەگەزی خۆیان: 1/پێویستە هەردوویان هاوسەنگ بن (هاوکێش بن)، مەرج نییە هەمان کوالیتی وچۆنیەتیان هەبێت، 2/ لە هەمان شوێندا گۆڕینەوەکە ئەنجامبدرێت (دەست بە دەست بێت) بە بێ پاشخستن. ئەو شتومەکانەیش کە ئەم مەرجانەیان بەسەردا جێبەجێدەبێت ئەمانەن: (ئاڵتون، زیو، گەنم، جۆ، خورما، خوێ)؛ ئەگەر لەم ڕەگەزانە بوون وئەم دوو مەرجەی پێشوویان تێدا بێت ئەوا ئەم جۆرە مامەڵەیە دروست نییە وڕیبای تێدایە جا هەر کام لە مەرجەکان بێت. ئەگەر ڕەگەزی شتومەکەکان جیاواز بێت بۆ نمونە گۆڕینەوەى ئاڵتون بە زیو یان جۆ بە گەنم؛ ئەوا لێرەدا دەبێت مەرجی دووەم جێبەجێبکرێت ئەگەر نا ئەو مامەڵەیە ڕیبای تێدایە ودروست نییە، بەڵام هاوسەنگ بوون (یەکسان بوونی کێش) مەرج نییە بۆ دروستی مامەڵەی گۆڕینەوەى شتومەکە ڕەگەز جیاوازەکان. بە پوختی: ئەگەر ڕەگەزی شتومەکەکان وەکو یەک بوون؛ ئەوا دەبێت مەرجی یەکەم (هاوسەنگی - هاوکێشی) ومەرجی دووەم (گۆڕینەوەیان دەست بە دەست لەو شوێنەدا) جێبەجێ بکرێن، ئەگەرچیش کوالیتی وچۆنیەتی هەردوو شتە هەمان ڕەگەزەکە جیاواز بێت. وئەگەر ڕەگەزی هەردوو شتومەکەکە جیاواز بن بەڵام مەرجێکی حەرامکردن هەر ماوە کە بریتیە لە گۆڕینەوەى شتومەکەکان لەو شوێنەدا (دەست بە دەست)؛ بەڵام مەرج نییە (هاوسەنگ - هاوکێش) بن وەکو بۆ نمونە گۆڕینەى ئاڵتون بە دراوەکان. ئەگەر مەرجی حەرامکردن جیاواز بێت یان هەردوو شتومەکەکە لەوانە نەبن کە مەرجی ڕیبایان بەسەردا جێبەجێ دەبێت وەکو ( (ئاڵتون، زیو، گەنم، جۆ، خورما، خوێ)؛ ئەوا لێرەدا هیچ مەرجێکی حەرام جێبەجێ نابێت وەکو دواخستنی گۆڕینەوە وجیاوازى لە (هاوسەنگی یان هاوکێشی) ونرخدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر