عن أبي المنهال قال: «سألت البراء بن عازب، وزيد بن أرقم، عن الصَّرْفِ؟ فكل واحد يقول: هذا خير مني. وكلاهما يقول: نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم عن بيع الذهب بالوَرِقِ دَيْنَاً».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی مینهالەوە دەڵێت: «پرسیارم لە بەرائی کوڕی عازیب وزەیدی کوڕی ئەرقەم کرد -ڕەزاى خویان لێبێت- دەربارەی گۆڕینەوە (سەڕف - الصرف) (مەبەستی گۆڕینەوەى ئاڵتو بە زیوە لێرەدا)؟ هەریەکێکیان دەیووت: ئەو لە من خێرتر وباشترە. وهەردووکیان دەیانووت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە گۆڕینەوەی ئاڵتون بە زیو لەسەر بنەمای قەرزکردن».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەبو مینهال پرسیاری لە بەرائی کوڕی عازیب وزەیدی کوڕی ئەرقەم کرد سەبارەت بە مامەڵەی گۆڕینەوە (سەڕف - الصرف) کە ئەمیش بریتیە لە گۆڕینەوە وفرۆشتنی نرخی شتومەکێکی دیاریکراو بەرامبەر نرخی ئەوی تریان. هەردوویان بەهۆی تەقواداری وسادەییان ئاماژەیانکرد کە ئەوی تر فەتوا بدات چونکە ئەوی زاناترە وشیاوترە بۆ وەڵامدانەوە. بەڵام هەردوویان ڕێککەوتون لە سەر ئەم گێڕانەوەیان کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی ئاڵتون بە زیو بە قەرز (لەسەر بنەماى قەرز کردن)، چونکە ئەم جۆرە مامەڵەیە ڕیبای تێدایە، بۆیە دەبێت گۆڕینەوە وپارەدانەکە لە هەمان شوێنی دانیشتنەکەدا (شوێنی گرێبەستەکەدا) ئەنجامبدرێت پێش جیابوونەوەیان، ئەگەر وا نەبێت ئەم گۆڕینەوەیە (سەڕفە) دروست نییە وڕیبا دواخستنی (ربا النسیئة)ی تێدایە. تێبینی: ڕیبا (سوو) جۆرە مامەڵەیەکی حەرامە کە پەیوەندی بە سامانەکانەوە (پارە وموڵکەکانەوە) هەیە، ودابەش دەبێت بەسەر دوو جۆردا: 1/ ڕیبای قەرز، ئەمیش بریتیە لە زیاد کردن بۆ سەر بڕی پارە قەرزکراوەکە لە بەرامبەر زیاد کردنی ماوەى دانەوەى قەرزەکە، 2/ ڕیبای فرۆشتنەکان، ئەمیش بریتیە لە زیادکردن یان دواخستن سەبارەت بە هەندێک جۆر لە سامانەکان، کە پێیان دەووترێت جۆرە ڕیباییەکان (الأصناف الربویة) ئەم جۆرانەش بریتین لە: (ئاڵتون، زیو، گەنم، جۆ، خورما، خوێ)، کە لە فەرموودەی تردا بە ووردی باسیان کراوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر