عن أبي سعيد الخدري- رضي الله عنه-: جاء بلال إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم بتمر بَرْنِيٍّ، فقال له النبي صلى الله عليه وسلم : «من أين لك هذا؟» قال بلال: كان عندنا تمر رديء، فبعتُ منه صاعين بصاع ليطعم النبي صلى الله عليه وسلم . فقال النبي صلى الله عليه وسلم عند ذلك: «أَوَّهْ، أَوَّهْ، عَيْنُ الربا، عين الربا، لا تفعل، ولكن إذا أردت أن تشتري فَبِعِ التمرَ ببيع آخر، ثم اشتر به».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بیلال هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وخورمای بەڕنی (جۆرێکە لە خورمای باش) لەگەڵدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئەم خورمایەت لە کوێوە دەستکەوت؟»، بیلال ووتی: خورمامان هەبوو جۆرەکەى خراپ بوو، بۆیە دوو گوێل* لەو خورمایەم (لە جۆرە خراپەکەى خورما) فرۆشت بەرامبەر بە گوێلێک (لە خورمای بەڕنی). لەوێدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئاگاداربە، ئاگاداربە، ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە (سووە)! ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە (سووە)! ئەنجامی مەدە، ئەگەر دەتەوێت (جۆرێکی باشتر لە خورما) بکڕیت؛ ئەو خورمایەی (جۆرەکەى خراپترە) بیفرۆشە بەرامبەر بە نرخێک، پاشان -بەو نرخە- (جۆرە باشەکەى خورما) بکڕە». *(گوێل: واتە چوار مشتی هەردوو دەست؛ بۆ کێشانی شتومەکەکان بەکاردەهێنرا لەو سەردەمەدا)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

بیلال -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وخورمای بەڕنی (جۆرێکە لە خورمای باش) لەگەڵدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی جۆرەکەى بە لاوە سەیر بوو، پێی فەرموو: (ئەم خورمایەت لە کوێوە دەستکەوت؟)، بیلال ووتی: خورمامان هەبوو جۆرەکەى خراپ بوو، بۆیە دوو گوێل* لەو خورمایەم (لە جۆرە خراپەکەى خورماکەى خۆم) فرۆشت بەرامبەر بە گوێلێک (لەم خورما بەڕنیە باشە) بۆئەوەى بیبەخشم بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ولێی بخوات. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم کارەی بەلاوە گەورە بوو وئاگاداری کردەوە کە ئەمە گەورەترین کارەساتە. وفەرمووی: ئەم کارەت ڕیبایە (سووی تێدایە)، وئەنجامی مەدە، بەڵام ئەگەر ویستت خورما خراپەکە بگۆڕیتەوە؛ سەرەتا بیفرۆشە بەرامبەر بە نرخێک، وپاشان بەو پارەیە خورمای باش بکڕە. ئەم ڕێگەیە حەڵاڵە بۆ ئەنجامدانى، بۆئەوەى تووشی مامەڵەی حەرام نەبیت. *(گوێل: واتە چوار مشتی هەردوو دەست؛ بۆ کێشانی شتومەکەکان بەکاردەهێنرا لەو سەردەمەدا)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر