عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «إذا أوى أحدكم إلى فراشه فَليَنْفُضْ فِرَاشَهُ بِدَاخِلَةِ إزَارِهِ فإنَّهُ لا يدري ما خلفه عليه، ثم يقول: باسمك ربي وضعت جنبي، وبك أرفعه، إن أمسكت نفسي فارحمها، وإن أرسلتها، فاحفظها بما تحفظ به عبادك الصالحين».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان ویستی بچێتە سەر جێگاکەى؛ با جێگاکەى بتەکێنێت بە چمکێکی کراسەکەى چونکە نازانێت لە پاش خۆی چی هاتووەتە نێو جێگاکەى، وپاشان بڵێت: ( باسمك ربي وضعت جنبي، وبك أرفعه، إن أمسكت نفسي فارحمها، وإن أرسلتها، فاحفظها بما تحفظ به عبادك الصالحين)*». *(واتە: پەروەردگارم بە ناوی تۆ لاتەنیشتم دادەنێم، و بەناوى تۆ بەرزی دەکەمەوە، ئەگەر گیانی منت گرتەوە لە لای خۆت -ڕۆحمت کێشا-؛ ئەوا ڕەحمی پێبکە، وئەگەر بەریشت دا -ڕۆحمت نەکێشا-؛ ئەوا بیپارێزە بەوەى بەندە چاکەکانتی پێ دەپارێزیت)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

مانای ئەم فەرموودەیە سەبارەت بە ڕوونکردنەوەى زیکرەکانی خەوتنە، ئەمیش ئەو ساتەیە کە مرۆڤ ڕۆحی بە پەروەردگاری دەسپێرێت لە ساتێکدا کە هیچ هێز وتوانایەکی نییە بۆ پاراستنی، بۆیە دەیسپێرێت بە پەروەردگاری بۆئەوەى بیپارێزێت بە ئەوپەڕەی تەوەکول وپشت بەستن بە خواى گەورە، زانایان دەڵێن: وحیکمەت ودانایی زیکر ونزاکردن لە کاتی خەوتن وهەستان لە خەو ئەوەیە کە مرۆڤ کۆتا کردەوەکانى (لە کاتی خەوتندا) پەرستن ویادی خواى گەورە بێت، وسەرەتای کردەوەکانى (لە کاتی هەستان لە خەودا) بە هەمان شێوە، لەم فەرموودەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سونەتەکانى خەوتن وهەستان لە خەومان بۆ ڕووندەکاتەوە لە ڕوانگەى زیکرکردن ونزا وکردەوەکانەوە، سەرەتا ڕێنموێنیمان دەکات بۆ کردەوە، فەرمووی: (ئەگەر یەکێکتان ویستی بچێتە سەر جێگاکەى؛ با جێگاکەى بتەکێنێت): چونکە عەرەب جێگاکانیان وەکو خۆی جێی دەهێشت ولەوەیە لە پاش جێهێشتنی مێرووی زیانبەخش بچێتە نێو جێگاوە، یان بە تۆز وخۆڵ پیس ببێت؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە تەکاندنی پێش ئەوەى مرۆڤ لە نێوی جێگاکەى بخەوێت، پاشان کەرەستەیەک لە کەرەستەکانى تەکاندن وپاککردنەوەى باسکرد ودەکرێت شتی تریش بەکاربهێندرێت، فەرمووی: (بە چمکێکی کراسەکەى): واتا بە گۆشەیەکی ئەو جلەى لەبەریدایە بەتایبەت لە بەشی خوارەوەى لاشە لە ناوەوە، چونکە ئاسانترە بۆ تەکاندن وهەروەها ڕووکەشی جلەکە پیس نابێت بە تۆز وخۆڵ وشتی تر، وعەرەب زۆرجار لەو کاتەدا دوو جلیان لەبەردا بوو (إزار) لە بەشی نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەر دەکرێت، و(رداء) کە لە بەشی نیوەى سەرەوەى لاشە لەبەر دەکرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە مرۆڤ جێگاکەى بتەکێنێت ئیتر هەرجلێکی لەبەردا بێت (یەک پارچە بێت یان زیاتر) وبەهەر شێوە وکەرەستەیەکی تر بێت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆکاری ئەم تەکاندن وپاککردنەوەى باسکرد، فەرمووی: (چونکە نازانێت لە پاش خۆی چی هاتووەتە نێو جێگاکەى): ئەمەیش بەڵگەیە لەسەر جەختکردنەوەى شەریعەتی ئیسلام لەسەر پاراستنی لاشەی مرۆڤەکان، چونکە لاشەکان بنچینەن بۆ سەرخستنی ئاین وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى شەریعەت، ولێرەدا سونەتی کردەوەیی (السُنة الفعلیة) تەواو بوو لەگەڵ ڕوونکردنەوەى هۆکارەکەى. دووەم: سونەتی وتەیی (السُنة القولیة): پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (باسمك ربي:پەروەردگارم بە ناوی تۆ): بەناوى خواى گەورەی بەرز ومەزن ئەم لاشە سست وماندووە لەسەر ئەم جێگایە دادەنێم، وئەمیش بەڵگەیە بۆئەوەى سونەتە مرۆڤ لە هەموو کاتێکدا زیکر ویادی پەروەردگاری بکات. پاشان دەڵێت: (وضعت جنبي، وبك أرفعه:لاتەنیشتم دادەنێم، و بەناوى تۆ بەرزی دەکەمەوە): واتا لاشەم دانانێم وبەرزی ناکەمەوە لەسەر زەوی مەگەر لەگەڵ هێنان ویادکردنی ناوی تۆ نەبێت. ( إن أمسكت نفسي فارحمها: ئەگەر گیانی منت گرتەوە لە لای خۆت -ڕۆحمت کێشا-؛ ئەوا ڕەحمی پێبکە): واتا ئەگەر لە کاتنی خەوتندا مردم؛ ڕەحمم پێبکە. (وإن أرسلتها: وئەگەر بەریشت دا -ڕۆحمت نەکێشا-): واتا ئەگەر لە کاتی خەوتندا نەمردم ودیسانەوە ژیانت پێبەخشیم. ( فاحفظها بما تحفظ به عبادك الصالحين:ئەوا بیپارێزە بەوەى بەندە چاکەکانتی پێ دەپارێزیت): واتا من وڕۆحم بپارێزە بە هەرشتێک کە بەندەکانتی پێ دەپارێزیت، ئەمیش بە پاراستنی لە هەموو تاوان وگوناهـ وشەڕ وزیانێک، هەروەکو -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (احفظ الله يحفظك) واتە: (تۆ سنوورەکانى خودا بپارێزە -واجبەکان ئەنجامبدە ولە حەرامەکان دوور بکەرەوە-؛ ئەوا خودایش تۆ دەپارێزێت)، ئەم پاراستنەى لەم فەرموودەیە باسکراوە پاراستنێکی گشتییە بۆیە باسی بەندە چاکەکانى خودا کراوە چونکە پاراستنی تەواوی خودا بۆ بەندە پاش ئەوە دەبێت کە بەندە چاک دەبێت ولەسەر ڕێگای ڕاست پابەند دەبێت، بۆیە ئەوانەى سنوورەکانى خودا ناپارێزن وپشتگوێی دەخەن؛ ئەو پاراستنەیان دەستناکەوێت کە خودا دەیبەخشێت بە ئەولیاکانی (دۆستانی)، بەڵام ئەگەر ئەم زیکرە بخوێنێت ئەوا لەوەیە شتێک لەو پاراستنە بەدەست بهێنێـت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر