عن النعمان بن بشير رضي الله عنهما قال: تصدق علي أبي ببعض ماله، فقالت أمي عَمْرَة بنت رَوَاحَة: لا أرضى حتى تشهد رسول الله صلى الله عليه وسلم فانطلق أبي إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم ليُشْهِد على صدقتي فقال له رسول الله صلى الله عليه وسلم : أفعلت هذا بولدك كلهم؟ قال: لا، قال: «اتقوا الله واعدلوا في أولادكم، فرجع أبي، فرد تلك الصدقة». وفي لفظ: «فلا تُشْهدني إذًا؛ فإني لا أشهد على جَوْرٍ». وفي لفظ: «فأشهد على هذا غيري».
[صحيح] - [متفق عليه، وله ألفاظ عديدة]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: باوکم هەندێک لە ماڵ وموڵکی خۆی وەکو خێر بە من بەخشی، دایکم عەمرەتی کچی ڕەواحە ووتی: من ڕازی نیم (لەسەر ئەم بەخشینە) هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شاهێدی لەسەر دەدات، باوکم (بەشیر) چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى شاهێدی بدات لەسەر بەخشینەکەم، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «تەقوای خوا بکەن -لە خوا بترسن-، ودادپەروەر بن لە نێوان منداڵەکانتان»، باوکم گەڕایەوە وبەخشینەکەى -خێرەکەى- (لێم) وەرگرتەوە. ولە گێڕانەوەیەدا: «من مەکە بە شاهێد؛ چونکە من شاهێدی نادەم لەسەر ستەمکردن». ولە گێڕانەوەیەکدا: «یەکێکی تر بکە بە شاهێد لەسەر ئەمە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە چەندەھا ریوایات

شیکردنەوە

نوعمانی کوڕی بەشیری ئەنساڕی -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە باوکی هەندێک لە ماڵ وموڵکی خۆی بە تایبەت وەکو خێر پێی بەخشی، بەڵام دایکی بە ناوى (عەمرەتی کچی ڕەواحە) ویستی ئەم بەخشینە پەسەند بکات ئەویش بە شاهێدی دانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداواى لە مێردەکەى کرد (بەشیر) بۆئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکات بە شاهێد لەسەر ئەم بەخشینە. کاتێک لەگەڵ باوکی هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی شاهێدی بدات لەسەر ئەم بەخشینە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا هەمان خێرت بەخشیووە بە هەموو منداڵەکانت؟ ئەویش (بەشیر) ووتی: نەخێر. تایبەتکردنی هەندێک لە منداڵەکان بە بێ ئەوانی تر، یان پێشخستنی هەندێکیان لە بەخشیندا بە سەر ئەوانى تر پێچەوانەى تەقواداریە ولە ستەمکردنە، چونکە خراپەکاری لێدەکەوێتەوە، چونکە ئەوانەى بێبەش کراون لەوەیە دەنگ ببڕن لە باوکیان یان تووشی حەسوودی ودوژمنایەتی ببن بەرامبەر ئەوەی بەخشینی پێدراوە. چونکە ئەم جۆرە بەخشینانە ئەم خراپانەى لێدەکەوێتەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (تەقوای خوا بکەن -لە خوا بترسن-، ودادپەروەر بن لە نێوان منداڵەکانتان، من مەکە بە شاهێد؛ چونکە من شاهێدی نادەم لەسەر ستەمکردن). وهەڕەشەی لێیدا ونەهی لێیکرد لەسەر ئەم کارەی ئەویش بەوەى کە فەرمووی: (یەکێکی تر بکە بە شاهێد لەسەر ئەمە) ئەمیش ئاماژەیە بۆئەوەى ئەم کارە ستەم ونادادپەروەرییە بۆیە ئەو شاهێدی لەسەر نادات. وبەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- ڕاستەوخۆ گەڕایەوە لەو بەخشینە بە نوعمانى کوڕی چونکە هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ڕاستەوخۆ فەرمانى خواى گەورە وفەرمانى پێغەمبەریان جێبەجێ دەکرد -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر گوێیان لێبووایە یان پێیان بگەیشتایە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان