عن أبي مسعود رضي الله عنه «أن رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى عن ثمن الكلب، ومَهْرِ البغي، وحُلْوَانِ الكَاهِنِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نرخی (فرۆشتنی) سەگ، وپارەدان بە لەشفرۆش، وئەو کرێیەش دەدرێت بە فاڵگەرەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

خوای گەورە چەندەها چەند ڕێگایەکی پاک وسەلامەتی داناوە بۆ بەدەستهێنانى ڕزقی حەڵاڵ لە جیاتی ڕێگا پیس وخراپەکان. چونکە ڕێگای یەکەم بەسە، ڕێگای دووەم خراپەکانی زۆرن وسوودەکان ناگەنە ئاستی خراپە وزیانەکان، بۆیە شەریعەت ڕێگا پیس وخراپەکانی حەرامکردووە بۆ بەدەستهێنانى ڕزق وبژێوی، ولە نێوانیان ئەم سێ جۆرە مامەڵەیە: 1/ حەرامبوونی نرخی (لە فرۆشتنی) سەگ، چونکە سەگ پیس وگڵاوە. 2/ حەرامبوونی ئەو پارەیەی زیناکەر (لەشفرۆش) وەریدەگرێت بەرامبەر ئەو تاوانە قێزەوەنە، چونکە هۆکارە بۆ خراپبوونی ئاینداری ودونیای خەڵکی. 3/ وهەروەها حەرامبوونی ئەو پارەیەی دەدرێت بە فاڵگر ودۆزنەکان، چونکە بانگەشەی زانینی ڕووداوەکانى داهاتوو وشتە نەزانراوەکان -غەیب- دەکەن، وبانگەشەی ئەو دەکەن دەتوانن زاڵ بن بەسەر بوونەوەرەکاندا، وبەهۆی سیحر وفاڵگرتنەوە خەڵکی هەڵدەخەڵەتێنن بۆئەوەى پارەکانیان ببەن وبە ناهەق بیخۆن. هەموو ئەم ڕێگایانەی پەیداکردنی پارە حەرام وپیسن، ونابێت مرۆڤ نزیکیان بکەوێتەوە، ونابێت ئەنجامبدرێن بە هەر هۆکارێکەوە بێت، ونابێت بەرامبەر ئەنجامدانیان هیچ شتێک ببەخشرێت ئەگەر پارەیش نەبێت چونکە ئەم کردەوانە لە بنەڕەتدا حەرامن بۆیە نرخەکەیشیان حەرامە، لێرەدا ئاماژەکراوە بۆ حەرامبوونی نرخ وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەرشتێک نرخەکەى حەرام بوو ئەوا کارەکە لە بنەڕەتدا حەرامە، بۆیە لێرەدا ئەم سێ کارە حەرامن چونکە نرخەکان (کرێکەیان) حەرامە، وخواى گەورە ڕێگای زۆر وحەڵاڵی داناوە بۆ بەدەستهێنانى ڕزقی حەڵاڵ وپاک.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان