عن جابر رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم اشْتَرَى منه بَعِيراً، فَوَزَنَ له فَأرْجَح.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وشترێکی لێی کڕی، نرخەکەی بۆی کێشا وزیاتری پێیدا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە چیرۆکێکی درێژە بەڵام لێرەدا بە پوختی باسکراوە، جابر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وشترێکی لێی کڕی): واتا وشترێکی لە جابر کڕی. (نرخەکەی بۆی کێشا): واتا پێغەمبەر نرخی وشترەکەى بۆ جابر کێشا لەسەر تەرازوو، لێرەدا لە ڕوانگەى ڕوخسەت پێدانەوە باسکراوە چونکە لەڕاستیدا بیلال -ڕەزای خوای لێبێت- نرخەکەى کێشا ئەمیش بە فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە جابر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (فأمر بلالا أن يَزِن لي أوقية، فوزن لي بلال، فأرجح في الميزان) [رواه مسلم] واتە: ( فەرمانی بە بیلال کرد کە نرخی یەک ئۆقیەم بۆ بکێشێت، ئەویش بۆمی کێشا، وزیاتر لە نرخەکەى خۆی بە من بەخشی لە تەرازووەکەدا)، واتا لەو بەشەی کە جابر -ڕەزای خوای لێبێت- شایستەیە پێی بدرێت بۆ نرخی وشترەکە؛ زیاتری پێی بەخشی، ولە پێشوودا مامەڵەیان بە نرخی دراوەکانەوە دەکرد بە کێشان نەک بە ژماردن، ئەگەرچیش هەندێک جار بە ژماردن مامەڵەیان دەکرد بەڵام زۆر جار بە کێشان بوو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر