عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَمَّا عُرِجَ بِي مَرَرْتُ بِقَوْمٍ لَهُمْ أَظْفَارٌ مِنْ نُحَاسٍ يَخْمُشُونَ بها وُجُوهَهُمْ وَصُدُورَهُمْ، فَقُلْتُ: مَنْ هَؤُلَاءِ يَا جِبْرِيلُ، قَالَ: هَؤُلَاءِ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ لُحُومَ النَّاسِ، وَيَقَعُونَ فِي أَعْرَاضِهِمْ».
[حسن] - [رواه أبو داود] - [سنن أبي داود: 4878]
المزيــد ...
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کاتێک بەرز کرامەوە (بەرەو ئاسمان) بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بووم، نینۆکیان لە مس بوو؛ چڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا، ووتم: ئەوانە کێن ئەی جبریل؟ ئەویش فەرمووی: ئەوانەن کە گۆشتی خەڵکی دەخۆن، وتانە وتەشەر لە کەسایەتیان دەدەن».
[حەسەنە] - [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە] - [سنن أبي داود - 4878]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە کاتێک بەرز کرایەوە بەرەو ئاسمان لە شەوی شەوڕەوی وبەرزبوونەوە (ئیسرا ومیعراج)؛ بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بوو كە نینۆکیان لە مس بوو، وچڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە جبریل كرد -علیه السلام-: ئەوانە چییان كردووە هەتا بەو شێوەیە سزا بدرێن؟ جبریل -علیه السلام- فەرمووی: ئەوانە غەیبەتی خەڵكی دەكەن، وقسە لەسەر ناوبانگ وكەسایەتیان دەكەن بە ناهەق.