+ -

عَنِ الزُّبَيْرِ بْنِ العَوَّامِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَأَنْ يَأْخُذَ أَحَدُكُمْ حَبْلَهُ، فَيَأْتِيَ بِحُزْمَةِ الحَطَبِ عَلَى ظَهْرِهِ، فَيَبِيعَهَا، فَيَكُفَّ اللَّهُ بِهَا وَجْهَهُ خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَسْأَلَ النَّاسَ أَعْطَوْهُ أَوْ مَنَعُوهُ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 1471]
المزيــد ...

لە زوبەریری کوڕی عەوامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:
«ئەگەر یەکێکتان گوریسێک ببات، وکۆمەڵێک دار بهێنێت بە کۆڵی خۆی وبیفرۆشێت، و بەهۆی ئەمە الله ڕووی بپارێزێت (لە داواکردن)، ئەمە خێرترە بۆی لەوەى داوا لە خەڵکی بکات؛ لەوەیە پێی ببەخشن یان پێی نەبەخشن».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 1471]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەركەسێك لە نێو خەڵكیدا ئیشێك بكات وەكو بۆ نمونە گوریسێک ببات وکۆمەڵێک دار بهێنێت بە کۆڵی خۆی وبیفرۆشێت، وبە پارەكەی خواردن بۆ خۆی دابین بكات، یان خێری پێ بكات، وبێ پێویست بێت لە خەڵكی وڕووی بپارێزێت لە زەلیلی داوا كردن؛ ئەمە خێرترە بۆی لەوەى داوا لە خەڵکی بکات؛ لەوەیە پێی ببەخشن یان پێی نەبەخشن، داوا كردن لە خەڵكی زەلیلیە، وئیماندار بەشكۆیە وزەلیل نییە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ خۆگرتنەوە ودوور بوون لە پرسیار وداوا کردن لەخەڵکی.
  2. ئامۆژگاری بۆ ئیش کردن بۆ بەدەستهێنانى ڕزق وبژێوی، ئەگەرچیش پیشەیەکی سادە وبێ نرخ بێت لە چاوی خەڵکی.
  3. ئاینی ئیسلام دژایەتی سواڵكردن وبێ كاری دەكات؛ بۆیە واجبی كردووە مرۆڤ هەوڵ بدات وكار بكات، ئەگەرچیش كارێكی قورس بێت وەكو كۆكردنەوەی دار.
  4. داوا کردن حەڵاڵ نییە ئەگەر تواناى هەبێت کار بکات وبژێوی وڕزقی ژیانی خۆی پەیدا بکات.
  5. داواكردن لە دەسەڵاتدار بەهۆی پێویستییەوە؛ ڕێگەپێدراوە، خوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَا عَلَى الَّذِينَ إِذَا مَا أَتَوْكَ ‌لِتَحْمِلَهُمْ قُلْتَ لَا أَجِدُ مَا أَحْمِلُكُمْ عَلَيْهِ تَوَلَّوْا وَأَعْيُنُهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ حَزَنًا أَلَّا يَجِدُوا مَا يُنْفِقُونَ} [التوبة: 92] واتە: {وە تاوان لەسەر ئەو کەسانەیش نییە کە ھاتنە لات (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بۆئەوەی (سوواریان بۆ دابین بکەیت) ووتت سواریم بۆ دابین ناکرێت بۆتان، ئەوانیش گەڕانەوە لەکاتێکدا فرمێسکی دەڕشت لە داخ و خەفەتدا کە ھیچیان نەبوو خەرجی بکەن (بۆ پێداویستی جیھاد)}.
  6. هەركەسێك ناچار بوو داوا بكات ولاواز بوو لە ئاست بەدەستهێنانی بژێوی وەكو كاری دار كۆكردنەوە وكاری تر؛ ئەوا ڕێگەپێدراوە داوا بكات بەمەرجێك سوێند نەخوات وپێداگیر نەبێت لە داواكەیدا، خوای گەورە دەفەرموێت: {لَا يَسْأَلُونَ النَّاسَ ‌إِلْحَافًا} [البقرة: 273] {بە ڕووگیرییانەوە داوای هیچ شتێك لە خەڵكی ناكەن}.
  7. نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە هاندانی تێدایە بۆ خێركردن، وبۆ دابین کردنی بژێوی ژیان، وبۆ دابینكردنی بژێوی بە ئەنجامدانی پیشە ڕێگەپێدراوەكان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية المقدونية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان