عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنهُ سمعتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يقولُ:
«أَلاَ إِنَّ الدُّنْيَا مَلْعُونَةٌ، مَلْعُونٌ مَا فِيهَا، إِلاَّ ذِكْرُ اللهِ وَمَا وَالاَهُ وَعَالِمٌ أَوْ مُتَعَلِّمٌ».
[حسن] - [رواه الترمذي وابن ماجه] - [سنن الترمذي: 2322]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«دونیا نەفرەتلێکراوە، وئەوەیشی تێیدایە نەفرەتلێکراوە، جگە لە یادی خواى گەورە نەبێت وئەوەى پەیوەندی (بە یاد وزیکری خوداوە) هەیە، وزانایەك یان فێرخوازێك».
[حەسەنە] - - [سنن الترمذي - 2322]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە دونیا وئەوەی تێیدایە خودا ڕقی لێیبەتی وسەرزەنشتكراوە، ودووخراوەتەوە لە ستایشی پەروەردگار بۆی، ئەوەی تێیدایە بە چاكە وەسف ناكرێت؛ چونكە هەمووی هۆكارە بۆ سەرقاڵبوون لە الله وبەندەكان لە ئەو دوور دەخەنەوە، مەگەر یادی الله نەبێت وئەوەی نزیكە لێوەی وهۆكارە بۆی لەو شتانەی خودا خۆشی دەوێت، یان زانایەك خەڵكی فێری زانستی شەرعی دەكات، یان فێرخوازێك فێری ئەم زانستە بێت.