عن ابن مسعود رضي الله عنه مرفوعاً: «لَقِيْتُ إبراهيم ليلة أُسْرِيَ بي، فقال: يا محمد أقْرِىء أُمَّتَكَ مِنِّي السَّلام، وأَخْبِرْهُم أن الجنَّة طَيّبَةُ التُّربَة، عَذْبَةُ الماء، وأنها قِيعَانٌ وأن غِراسَها: سُبْحَان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر».
[حسنه الشيخ الألباني في صحيح الجامع الصغير وزيادته، وضعفه في مشكاة المصابيح] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لەو شەوەی کە شەو ڕەویم پێکرا (ليلة إسراء) گەیشتم بە ئیبراهیم -علیه السلام-، پێی فەرمووم: ئەی موحەمەد لە منەوە سەلام بگەیەنە ئومەتەکەت، وپێیان بفەرمە: کە بەهەشت خۆڵ وخاکەکەی نەرم وجوانە، وئاوەکەی پاک وسازگار وشیرینە، وشوێنکی پان وفراوانە، وچاندنی دارەکانی ناوی بە وتنی: (سُبْحَان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر)ە».
حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە پێغەمبەر ئیبراهیم -علیه السلام- بینی لە شەوی ئیسراء ومیعراجدا وپێغەمبەر ئیبراهیم پێی فەرموو: کە سەلام بکات لە ئومەتەکەی -صلى الله علیه وسلم-، وپێیان بفەرموێت: بەهەشت خاکێکی نەرم وجوانی هەیە، ولە فەرموودەی تردا هاتووە: خاکەکەی لە زەعفەرانە، (خاکەکەی لە زەعفەرانە) [رواه الترمذي]، (خاكەکەی لە وەرس -جۆرێکە لە بۆن- وزەعفەرانە)[رواه أحمد]. (ئاوەکەی پاک وسازگار وشیرینە): واتە تامی خۆشە، خوای گەورە دەفەرموێت: {مَّثَلُ ٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۖ فِيهَآ أَنۡهَٰرٞ مِّن مَّآءٍ غَيۡرِ ءَاسِنٖ وَأَنۡهَٰرٞ مِّن لَّبَنٖ لَّمۡ يَتَغَيَّرۡ طَعۡمُهُۥ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ خَمۡرٖ لَّذَّةٖ لِّلشَّـٰرِبِينَ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ عَسَلٖ مُّصَفّٗىۖ وَلَهُمۡ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَمَغۡفِرَةٞ مِّن رَّبِّهِمۡۖ} [محمد: 15] واته: {شێوەی نایابی ئەو بەھەشتەی کە بەڵێن دراوە بە پارێزکاران وخواناسان چەندەھا ڕووباری تێدایە لە ئاوی سازگاری تام وبۆن نەگۆڕاو وچەندەھا ڕووبار لە شیر کە تامی نەگۆڕاوە وچەندەھا ڕووبار لە شەرابی نایابی بە چێژ ولەزەت وخۆش بۆ بنۆشانی وچەند ڕووباریشی تێدایە لەھەنگوینی پاڵفتە ولەوێ ھەموو جۆرە میوەھاتێکیان بۆ ئامادەیە، لەگەڵ لێبوردن لە پەروەردگاریانەوە}، واتا تامە شیرینەکەی ناگۆڕێت و (مەعدان) دەڵێت: سوێر وترش نابێت بەهۆی خوێ وشتی ترەوە. ئەگەر بەهەشت زەویەکەی نەرم وجوان ولە زەعفەران بێت وئاوەکەی سازگار وشیرین بێت ئەوا بەرهەمی دارەکانی ناویشی بەتامتر دەبن، وئەم دارانە دەچێندرێت بە وتی (وتە شیرینەکان) کە ئەوانیش بریتین لە (الباقیات الصالحات: سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر). (شوێنکی پان وفراوانە): واتا زەوی وخاکێکی زۆر فراوانە. (وچاندنی دارەکانی ناوی بە وتنی: ( (سُبْحَان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر)ە): واتا چاندنی دارەکانی ناوی بە وتی ئەم زیکرانەیە، بۆیە هەرکەسێک یەکێک لەم زیکرانە بخوێنێت ئەوا دارێکی بۆ دەچێندرێت لە بەهەشتدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر