عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم فيما يَحْكِي عن ربه تبارك وتعالى، قال: «أَذْنَبَ عَبْدٌ ذَنْبًا، فقال: اللهم اغْفِرْ لي ذَنْبِي، فقال اللهُ تبارك وتعالى: أَذْنَبَ عَبْدِي ذَنْبًا، فَعَلِمَ أَنَّ له رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ، ويَأْخُذُ بالذَّنْبِ، ثم عَادَ فَأَذْنَبَ، فقال: أَيْ رَبِّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي، فقال تبارك وتعالى: أَذْنَبَ عَبْدِي ذَنْبًا، فَعَلِمَ أَنَّ له رَبًّا، يَغْفِرُ الذَّنْبَ، ويَأْخُذُ بالذَّنْبِ، قَدْ غَفَرْتُ لِعَبْدِي فَلْيَفْعَلْ ما شَاءَ»
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندەیەک تاوانێکی کرد، و ووتی: ئەی خودا لە تاوانەکەم خۆش ببە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان، من لە بەندەکەم خۆش بووم بۆیە هەرچییەکی دەوێت با بیکات».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
ئەگەر بەندە تاوانێک بکات وپاشان بڵێت: (اللهم اغفر لي ذنبي) واتە: (خودایە لێم خۆش ببە)، خودای بەرز وپیرۆز دەفەرموێت: بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان وگوناهەکان خۆش دەبێت ودایدەپۆشێت، یان سزا لە سەری دەدات، پاشان دیسانەوە هەر تاوانی کرد، وبەندەکە ووتی: (خودایە لێم خۆش ببە)، پەروەردگار فەرمووی: خودای بەرز وپیرۆز دەفەرموێت: بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان وگوناهەکان خۆش دەبێت کە دایدەپۆشێ ولێی خۆش دەبێت، ئەوا من لە بەندەکەم خۆش بووم وبا هەر کردەوەیەک دەکات با بیکات وپاش ئەو تاوانە تەوبەکی ڕاستگۆیان بکات، وئەگەر بەم شێوەیە بێت کە تاوان بکات وتەوبە بکات ئەوا من لێی خۆش دەبم، چونکە تەوبە کردن دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانەکانی پێشووتر.