پۆلێنکردن:
+ -

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُسْرٍ رَضِيَ اللَّهِ عَنْهُ قَالَ: أَتَى النَّبِيَّ رَجُلٌ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ! إِنَّ شَرَائِعَ الإِسْلَامِ قَدْ كَثُرَتْ عَلَيْنَا، فَبَابٌ نَتَمَسَّكُ بِهِ جَامِعٌ؟ قَالَ:
«لاَ يَزَالُ لِسَانُكَ رَطْبًا مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ». وفي رواية: مِنْ حَدِيثِ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: آخِرُ مَا فَارَقْتُ عَلَيْهِ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ قُلْتُ: أَيُّ الأَعْمَالِ خَيْرٌ وَأَقْرَبُ إِلَى اللَّهِ؟ قَالَ: «أَنْ تَمُوتَ وَلِسَانُكَ رَطْبٌ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ».

[صحيح] - [رواه أحمد والترمذي وابن ماجه وابن حبان] - [الأربعون النووية: 50]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبد الله ی كوڕی بوسرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا !شەریعەتەکانی (فەرمانەکانی) ئیسلام لە سەرمان زۆر بوون، فەرمانێکمان پێ بڵێ کە دەستی پێوە بگرین کە هەموو کردەوەیەکی خێری تێدا بێت؟ فەرمووی:
«زمانت بەردەوام شێدار بێت بە زیکر ویادی الله».

[صەحیحە] - [رواه أحمد والترمذي وابن ماجه وابن حبان] - [الأربعون النووية - 50]

شیکردنەوە

پیاوێك سكاڵای هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەی پەرستنە سونەتەكان زۆر بوون لەسەری هەتا وای لێهاتووە ناتوانێت ئەنجامیان بدات بەهۆی لاوازبوونی، پاشان پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد بۆئەوەی ڕێنیشاندەری بێت بۆ كردەوەیەكی ئاسان كە ببێـتە هۆی بەدەستهێنانی خێری زۆر ودەستی پێوە بگرێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كرد بەوەی زمانی بەردەوام شێدار وجوڵاو بێت بە یادكردنی الله -سبحانه وتعالی- لە هەموو كات وحاڵێكدا؛ ئەمیش بە ووتنی (سبحان الله والحمد لله واستغفر الله) ونزاكردن وزیكرەكانی تر.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلە وپایەی بەردەوامبوون لەسەر یادی خواى گەورە -سبحانه وتعالی-.
  2. لە گەورەیی فەزڵی پەروەردگار ئەوەیە هۆکارەکانى دەستکەوتنی پاداشتی ئاسانکردووە.
  3. جیاوازی فەزڵ وپلەى بەندەکان لە بەشیان لە دەرگاکانى خێر وچاکەکاری.
  4. زۆر یادکردنی خواى گەورە بە زمان بە تەسبیح وتەحمید وتەهلیل وتەکبیر وجگە لە ئەوانە؛ کە یادکردنی دڵیشی لەگەڵدا بێت جێگای زۆرێک لە پەرستنە سونەتەکان دەگرێتەوە.
  5. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەچاوی پرسیارکاران دەکات بە وەڵامدانەوەى هەریەکێکیان بەو شێوەیەی گونجاوە بۆیان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر