عن أم سلمة رضي الله عنها قالت: كان أَحَبَّ الثِّيَابِ إلى رسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم القَمِيصُ.
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي في السنن الكبرى وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوم سەلەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خۆشەویستترین پۆشاک لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قەمیس* بوو». *(قەمیس: مەبەست لەو جلەیە کە یەک پارچەیە لەسەرەوە بۆ خوارەوە لەبەر دەکرێت وباڵەکان دادەپۆشێت، وشێوەکەى نزیکە لە -دزداشە- لە ئێستادا)
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

خۆشەویستترین پۆشاک لە لای پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- قەمیس* بوو؛ چونکە زیاتر مرۆڤ دادەپۆشێت بە بەراورد لەگەڵ جلی یەک پارچەی نیوەى سەرەوەى لاشە (رداء)، وجلی یەک پارچەى نیوەى خوارەوەى لاشە (إزار)، قەمیس یەک پارچەیە لەسەرەوە بۆ خوارەوە هەموو لاشە دەگرێتەوە وئاسانتریشە بۆ پۆشین بە بەراورد لەگەڵ (إزار) و (رداء). بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەگەر لە شوێنێک بوویت خەڵکی (إزار) و (رداء)یان دەپۆشی وتۆیش وەکو ئەوان بپۆشیت ئەوا ئاساییە، وگرنگ ئەوەیە جلێکی ناشەرعی نەپۆشیت یان جلێک نەپۆشیت کە پێچەوانەى جلی ئەو شوێنە بێت ودیار دەربکەوێت وببێتە (جلی بەناوبانگ بوون: لباس الشهرة) وپۆشینی جلێک کە بەناوبانگ بوونی لێبکەوێتەوە نەهی لێکراوە لە فەرموودەى تردا، جا ئەگەر ئەوەى دەیپۆشێت مەبەستی بێت یان مەبەستی نەبێت. *(قەمیس: مەبەست لەو جلەیە کە یەک پارچەیە لەسەرەوە بۆ خوارەوە لەبەر دەکرێت وباڵەکان دادەپۆشێت، وشێوەکەى نزیکە لە -دزداشە- لە ئێستادا)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر