پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستپێکردنی بە لای ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری
هیچ کەسێکم نەبینووە لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە لە نێو جلێکی ڕەش وخەتی سوری تێدابێت جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-
هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا لە نێو خێمەیەکی چەرمی سووردا بوو، وبیلال هاتە دەرەوە وئاوی دەستنوێژگرتنی پێبوو، هەندێک توانی بڕێک لە ئاوەکەى دەستبکەوێت وهەندێکی تر چەند پرژەیەکی بەرکەوت
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکی زووی بەیانیدا هاتە دەرەوە، وچارۆکەیەکی لەبەردا بوو شێوەى لە کۆپانی سەر پشتی وشتر دەچوو لە مووی ڕەش دروستکرا بوو