عن أبي جُحَيْفَةَ وَهْبِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ السُّوَائِيِّ رضي الله عنه قال: «أَتَيتُ النَبِيَّ صلى الله عليه وسلم وهو في قُبَّةٍ لَهُ حَمرَاءَ مِن أَدَمٍ، قال: فَخَرَج بِلاَل بِوَضُوءٍ، فمن نَاضِحٍ ونَائِلٍ، قال: فَخَرَجَ النبِيَّ صلى الله عليه وسلم عليه حُلَّةٌ حَمرَاءُ، كَأَنِّي أَنظُرُ إلى بَيَاضِ سَاقَيهِ، قال: فَتَوَضَّأ وأَذَّن بِلاَل، قال: فَجَعَلَتُ أتَتَبَّعُ فَاهُ هَهُنَا وهَهُنَا، يقول يمِينا وشِمالا: حَيَّ على الصَّلاة؛ حيَّ عَلَى الفَلاَح. ثُمَّ رَكَزَت لَهُ عَنَزَةٌ، فَتَقَدَّمَ وصلى الظُهرَ رَكعَتَين، ثُمَّ لَم يَزلَ يُصِلِّي رَكعَتَين حَتَّى رَجَعَ إِلى المَدِينَة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی جوحەیفە وەهب کوری عبداللەی سوائیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا لە نێو خێمەیەکی چەرمی سووردا بوو، وبیلال هاتە دەرەوە وئاوی دەستنوێژگرتنی پێبوو (کە پاشماوە ئاوی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم-)، هەندێک توانی بڕێک لە ئاوەکەى دەستبکەوێت وهەندێکی تر چەند پرژەیەکی بەرکەوت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو جلێکی سووری لەبەردا بوو، هەروەکو ئەوە وایە ئێستا سەیری سپێتی قاچەکانى بکەم، دەستنوێژی گرت وبیلال بانگی دا، چاودێری جوڵەی دەمیم دەکرد کاتێک ئاوڕی دەدا بە لای ڕاست وچەپدا ودەیووت: (حَيَّ على الصَّلاة؛ حيَّ عَلَى الفَلاَح)*، پاشان ڕمێک بەناو زەویدا لە پێشەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەقێندرا، وچووە پێشەوە وبۆ نوێژی نیوەڕۆ دوو ڕکاتی ئەنجامدا (چونکە لە سەفەردا بوو)، بەردەوام دوو ڕکاتی ئەنجامدەدا (بۆ نوێژی نیوەڕۆ) هەتاوەکو گەڕایەوە بۆ مەدینە». *(پەلە بکەن لە هاتن بۆ نوێژ ئەنجامدان، پەلە بکەن لە هاتن بۆ سەرکەوتن)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شوێنێک بوو بە ناوى (ئەلئەبتەح:الأبطح) لە ژوورەوەى شاری مەککە، وبیلال هەندێک پاشماوەى ئاوی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری هێنا -صلى اللە علیە وسلم- وخەڵکی دەیانویست بەشێک لەو ئاوەیان بەرکەوێت بۆ ئەوەى بەهۆی ئەو ئاوەوە داوای بەرەکەت لە خواى گەورە بکەن، چونکە هەروەکو ئاشکرایە داواى بەرەکەت کردن لە خواى گەورە بەهۆی شوێنەواری وپاشماوەى شتی بەکارهێنراوی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دروستە وئەمیش تەنها بۆ ئەو ڕێگەپێدراوە لە ئاینی ئیسلامدا، نابێت لە پاش ئەو داواى بەرەکەت لە خواى گەورە بکرێت بەهۆی شوێنەوار وپاشماوەى شتی بەرکارهێنراوی کەسێکی تر. پاشان ئەبو جوحەیفە دەڵێت: چاودێری دەمی بیلالم دەکرد، وبە لای ڕاست وچەپدا ئاوڕی دەدایەوە ودەیووت: (حي على الصلاة ، حي على الفلاح) بۆ ئەوەى خەڵکی گوێیان لەو دوو ڕستە بێت کە ڕێنموێنی کردنی تێدایە بۆ ئامادەبوون بۆ نوێژکردن لە مزگەوت، وپاشان پارچە ڕمێک لە ناخی زەویدا چەقێندرا لە پێشەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەى ببێت بە بەربەست (سوترە) بۆی لە کاتی نوێژدا، بۆ نوێژی نیوەڕۆ دوو ڕکاتی ئەنجامدا، وهەر بەردەوام بوو لە کورتکردنەوەى نوێژە چوار ڕکاتیەکان بۆ دوو ڕکات هەتاوەکو گەڕایەوە بۆ مەدینە چونکە لە سەفەردا بوو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر